ژیانی هاوسەرگیری پێش هەموو شتێک پێویستی بە ناسین و لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ کێشەکان بکەن و کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن.
=KTML_Bold=ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان هەبێت، دەتوانن ئەم ڕێگایانە تاقیبکەنەوە.=KTML_End=
1. خۆشەویستی نیشان بدە، پێویستە هاوسەران ئەو هەستە بۆ یەکتر درووستبکەن کە پاش هاوسەرگیریش خۆشەویستیان بۆ یەکتر ماوە.
2. متمانە لەنێوانتان بەهێزبکە، دووربکەوەرەوە لەوەی دڵپیسی بکەیت و گومان لە بەرانبەرەکەت بکەیت، ئەم بەهێزبوونی متمانەیە پەیوەندی هاوسەرگیری بە باشی دەھێڵێتەوە.
3. بە باشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکان بکە، کاتێک دەبینیت هاوسەرەکەت سەرقاڵە، کاتی پێبدە و چاوەڕێ بکە کارەکانی تەواو بکات، کاتێک دەبینیت ماندووە، داوای ئەنجامدانی کاری سەختی لێمەکە، گرنگییپێدانی نیشان بدە.
4. لە کاتی لێکتێنەگەیشتن و کێشە لەنێوانتان، باشترە لەو کاتەدا بێدەنگی هەڵبژێرن تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، پاشان گفتوگۆ لەبارەی کێشەکە بکەن.
5. گوێگرێکی باش بە بۆی، کاتێک دەیەوێت لەبارەی بابەتێکەوە بدوێت بە گرنگییەوە گوێی بۆ بگرە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 146 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!