وەک نەریتەکانی بۆ برەودانی زیاتر بە ئاستی وەرزشی یاریزانانی فێرگە و قوتابخانەکانی سنوورەکەی، #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# و قوتابخانەی تۆپی پێی یانەکە پاڵەوانێتییەکی بۆ ئاستی بێچووە شێرانی 10 یانە و ئەکادیمیا ڕێک خست.
هەروەک لەو پاڵەوانێتییەدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز، تیمی بێچووە شێرانی فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی بگاتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی ئەو پاڵەوانێتییە.
سەبارەت بە بەشداریان لەپاڵەوانێتی ناوبراو م.فەرمان محەمەد ئەحمەد سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، کردنەوەی ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە هاندەر دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی یاریزانانمان بەو پێگەیەکی یانەکەمان لە مێژە سوودی لە فێرگەکەی بینیوە و بووەتە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی چەندین یاریزان بە ئاستەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوان لەوێشەوە بۆ ئاستی پێشکەوتوان کە نمایشی هونەری یانەکە لەپاڵەوانێتییەکانی ئێراق دەکەن.
ناوبراو درێژەی بە لێدوانەکەی داو وتی، بە سوپاسەوە یانەی وەرزشی دەربەندیخان قوتابخانەی تۆپی پێی یانەکە ئەم پاڵەوانێتییەی ڕێک خستووە و خۆشبەختانەش توانیمان بگەینە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بە یەکەمی گرووپەکەمان، گرووپی دووەم.
جێگەی باسە هەریەک لە قوتابخانەی تۆپی پێی دەربەندیخان بە یەکەمی گرووپی یەکەم و ئەکادیمیایی تۆپی پێی نەورۆز بە پلەی دووەم لە هەمان گرووپ گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و لە گرووپی دووەمیش پێشمەرگەکان بە پلەی یەکەم و فێرگەی تۆپی پێی زەڕایەن بە دووەمی گرووپی دووەم گەیشتنیان بە قۆناغەکە مسۆگەر کرد.
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 276 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!