ژنانی #هەورامان# کە بە هەموو تواناکانیانەوە بەردەوامن لە پاراستنی کوڵتوری مێژویی خۆیان، ئێستاش بە دەسڕەنگینی خۆیانەوە لە کارە کڵاشچنین هەمان هەوڵوێستی هونەری خۆیان دەنوێنن.
کڵاشچنین پیشەیەکی مێژوویی سەلیقەدارانەی هەورامییانەیە، سەردەمێکە هەورامییەکانی پێ ئەناسرێتەوە و ڕازی چنینی کڵاشی هەورامییانە چووەتە نێو چەندین داستان و پەرتووک و فیلم و گێڕانەوە وە. جگە لە دیوە ماددی و بازرگانییەکەی دیوێکی ئیستاتیکی و هونەرییشی هەیە. سەردەمانێک کاری پیاوان بووە بەڵام ئێستاکە ژنانیش بە هاوبەشی دەستیان داوەتێ و سەلیقە و نەخشی ژنانەی خۆیان بە پیشەکەوە دیارە و جوانی و ڕەهەندێکی تری هونەرییان بەخشیوەتە پیشەکە. ژنە دەسڕەنگینێکی هەورامانی ڕۆژهەڵات کە خەڵکی گوندی دزڵییە، ماوەی 20 ساڵە کڵاش دەچنێ، بەم شیوەیە باسی کارەکەی دەکات:
زەمانە ڕەحیمی لە سەرەتای قسەکانی ئاماژە بە چۆنییەتی ئاشنابوون لەگەڵ ئەم پیشەیە کرد و وتی: سەرەتا بە کڵاشی بچووک منداڵانە دەستم پێ کرد و دواتر فێری دەورچنین و ساکار و ئێستاکە کڵاشچنێکی باشم و بەوردی کڵاشی گەورانەش دەچنم.
لەبارەی سەرەتای جۆری ئیشکردنەکەوە ژنە هەورامییەکە وەها ڕوونی کردەوە: کڵاش لە جاری یەکەمدا پارچەیە، دەیهێنن و ڕەنگی دەکەن بە ڕەنگی شین و سوور، پارچەکە بە پیێ ئەندازە دەبڕن و تیکەتیکەی دەکەن لە بنەکەیدا. تا دەگاتە دەستی ئێمەی ژنان، سێ قۆناغی گرنگی دەمێنێت کە دەسڕەنگینی و هونەرکارییە بەزۆری، ئەویش قۆناغەکانی دەورچنین ژنێک دەیکاتت و ساکارچنین ژنێکی تر دوا قۆناغ کە دامگەڕە، ژنێکی تر.
کڵاش پێڵاوێکی خۆمانەی ڕەسەنە و لەگەڵ جلی کوردیدا تەواو دێتەوە
زەمانە ڕەحیمی، ژنە دەسڕەنگینەکە جەختی خستە سەر پاک و خاوێنبوونی کاری کڵاشچنین و وتی: سەردەمێکە ژنان لەتەک هاوژینەکانیاندا دەسیان داوەتێ و دەرامەدێکی باشی بۆ ژنان هەیە، من کە بیست ساڵێکە کڵاشچنم سوودی زۆرم لێ بینیوە و فریای خۆم و ماڵ و منداڵم کەوتووە و زۆرێک لە کۆسپەکانی ژیانم پێ چارە کردووە. لە ڕووی کولتوورییشەوە کڵاش پێپۆشێکی خۆمانەی ڕەسەنە و لەگەڵ جلی وەک ڕانکوچۆغە و کەواوپانتۆڵدا تەواو دێتەوە و تەنسیقە و بۆن و بەرامەی نییە و ڕاست و چەپیشی نییە. لەبارەی زۆربوونی ئیشەکەوە وتی ئێستا بە بۆنەی زۆربوونی دانیشتووانەوە پیشەکە زۆر بووە و کڵاش دەنێررێتە زۆر شوێن و ئەم زۆرییەش بڕێک کاری کردووەتە سەر دەرامەتی ئیشەکەمان، جگە لەوەش ئێستا بە بۆنەی دۆخی دارایی و پارەوە کەمتر جێگە دەگرێت بەڵام جاران باشتر بوو.
کڵاشچنین بووەتە پیشەی سەدا پەنجای ژنانی #مەریوان#
ئەم ژنە کڵاشچەنەکە ڕایگەیاند کە سەردەمانێک 100 شاگردی هەبووە و 200-300 جووت کڵاشی داوەتە چنین و وتی: خەڵکی مەریوان لە سەدا پەنجای ژەنەکانیان کڵاش دەچنن و بنەماڵەی وا هەیە ژنەکە و هاوژینەکەشی ئەم پێشەیەیان هەیە و گوزەرانی پێ دەکەن. بە جۆرێک ناوبانگی چنینی هەورامییانەی کڵاش لە کوردەوار و ئێراق و ئەوروپایشا ڕۆشتووە و خواستی کڵاشی هەورامییانەیان هەیە.
وەستاکارە هەورامییەکە نەیشاردەوە، ئەگەر کارەکە هیی خۆت بێ باشترە و داهاتەکەی زۆرترە و وەها کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ئێستا داهاتەکە بەشە فرەکەی بۆ خاوەن کڵاش بازرگانەکەیە و کەمتر بۆ کڵاشچنەکانە، جگە لەوەی کڵاشچنینیش بەشی خۆی گرفتی هەیە بۆ کڵاشچنەکان، لە نموونەی کزبوونی چاو، ملئێشە، قۆڵئێشە و سەرێشە.
ﮪ . ب[1].
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 269 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!