بێ پەڕ و باڵ
قەت بە غەمی کۆنەوە وەرناکەوم
ڕۆژ و شەو و لەیل و نەهار ناسرەوم
غوسسە لەسەر غوسسە دەخۆم بێ وچان
گەرچی لەژێر باری گران نانەوم
ڕەحمی خودا زۆرە بە ئوممێدی ئەو
ڕادەبوێرم بەڵێ ڕۆژ و شەوم
غەم وەکوو شاهین بەرەوڕووم دێ بە قین
ئەمنی هەژاریش بە خودا وەک کەوم
بێ پەڕ و باڵ هاتمە بەردەستی ئەو
تاکوو بە یەکجاری بە لادا کەوم
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]