#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەستی هاوپەیمانی بۆ لایەنە کوردستانییەکان درێژدەکات و خزمەتی خەڵک بەکاری لە پێشینەی دەزانێت، لەم ڕوانگەیەشەوە لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری ڕایدەگەیەنێت: یەکێتی لەسەر ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# درێژە بە خەباتی سیاسی دەدات، دەشڵێت: لە #کەرکووک# هێز و دەنگی یەکەمین و ئیستحقاقی هەڵبژاردنە پارێزگاری کەرکووک بۆ یەکێتی بێت و ئامانجمانە ئەنجوومەنێکی خزمەتگوزار پێکبهێنین بۆ خزمەتی کەرکووک.
=KTML_Bold=یەکێتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا=KTML_End=
#عیماد ئەحمەد# لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سایتی ڕەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو دەرئەنجامە ناکۆتاییەی لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراقەوە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق ڕاگەیەنراوە، ئەرکی یەکێتی لە ناوچە جێناکۆکەکان بە گشتی و کەرکووک بە تایبەتیی قوورستر کردووە، چونکە یەکێتی توانیویەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، ئەو سەرکەوتنەش لێمان دەخوازێت دەستی خزمەت بۆ خەڵک و هاوپەیمانێتی بۆ لایەنەکان درێژ بکەین.
=KTML_Bold=سیاسەتی یەکێتی پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکووک=KTML_End=
ئەرکمانە ئەو بەڵێنانەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانی خۆشەویستی ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەت کەرکووکمان داوە، جێبەجێی بکەین و سیاسەتی یەکێتی ئەوەیە کە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان و پێکهاتە ڕەسەنەکانی کەرکووک پارێزگار و ئەنجوومەنێک بۆ کەرکووک پێکبهێنێت کە خزمەتکاری خەڵکی شارەکە بێت، بێگومان ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان هاوپەیمانمان بن بۆ #نەینەوا# و پارێزگا جێناکۆکەکانی دیکەش ئەو پلانە جێبەجێ دەکەین، ئەمە جگە لەوەی لە کەرکووک یەکێتی دەنگی یەکەمی بەدەستهێناوە و ئیستحقاقی خۆیەتی لە هەڵبژاردن کە پارێزگاری کەرکووک وەربگرێت، عیماد ئەحمەد وای وت.
=KTML_Bold=یەکێتی بۆ خزمەتی خەڵک درووستبووە=KTML_End=
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕابردوودا سەرکەوتنی گەورەی لە کۆنگرە و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق بەدەستهێنا، بەو ڕۆحیەتەشەوە و بەیەک دەنگ کاردەکەین بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان و ئامانجمانە سەرکەوتنی گەورەش لەو هەڵبژاردنە بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پلان و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێبەجێ بکەین، کە خزمەتکردنی خەڵکە و بۆ ئەو ئامانجەش دامەزراوە.
دەشڵێت: وەک چۆن لە ڕابردوودا بە سەرۆکایەتی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێتی جموجوڵی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێم و ئێراق هەبووە، لە ئاییندەشدا جموجوڵی سیاسی زیاترمان دەبێت، کە تەنیا ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکی هەرێم و ئێراقە و لەسەر ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلالیش کە ڕێبازی چەپکە گوڵەکەیە، کاری پێکەوەییمان لەگەڵ لایەنەکان دەوێت، لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و ئارامی زیاتر بۆ ئێراق و خزمەتی زیاتر بۆ گەلی خۆمان و ئێراق بە گشتی. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 302 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!