تیپی وەرزشی ڕۆژگار بە بەشداری 16 یانە و فێرگە خولێکی دۆستانەی تۆپی پێی بۆ لە دایکبووانی 2007-2008 لە شاری #سلێمانی# و لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی بابان# ڕێک خستووە.
لەو خولەدا کە تیپەکانی (گرین سیتی، شەهید ئاوات، تانجەرۆی عەربەت، شەهید نەوزاد، برایانی ئازادی، ڕۆژگار، سانتۆس، لاوانی دایک، یانەی پێشمەرگە، پێشڕەوی عەربەت، داستانی عەربەت، شەهید نەبەز، لێهاتوو، لاوانی ئاڵێ، برایەتی و #عەربەت# و #دەربەندیخان#) تێیدا بەشدارن یانەی پێشمەرگە توانی یەکەم بردنەوەی تێیدا مسۆگەر بکات.
ئەمە و تیپەکانی بەشدار لە خولەکە دابەشی سەر چوار گرووپ کراون و تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی سێیەمی تیمەکان یاری دەکات کە لە یەکەم یاری خۆیدا و بە ئاستێکی بەرزی نموونەی توانی ببینرێت و بە ئەنجامی 7-1 گۆڵ لە تیپی وەرزشی پێشڕەوی عەربەتی بردەوە، گۆڵەکانی تیمەکەی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەریەک لە یاریزانان (ڕۆکان بەهزاد، سەرباز عەبدول ڕەحمان، بڕوا فیراس، ڕەوا ڕێکەوت، ڕاسان ئاسۆ، ئەلەند ستار و تانۆ تاریق) تۆمار کران.
جێگەی باسە چالاکییەکانی تیپە جیاوازەکانی فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەردەوامە و ئەو فێرگەیە بووەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی نەوە لە دوای نەوەی یاریزانانی تۆپی پێ لە یانەکەدا. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 288 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!