جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و دەڵێت: ئەوە هەوڵێکی بێ هیوایانەیە بۆ تێکدانی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی باشووری کوردستان.
#شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیەی کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و، تێیدا بەئامانجگرتنی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی لە پارێزگای #هەولێر# سەرکۆنە کرد کە ئێوارەی دوێنێ #30-12-2023# کرایە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەشڵێت: ئەو هێرشە لەلایەن گرووپە چەواشەکراوە لە یاسا دەرچووکانەوە بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدرا، لە هەوڵێکی بێ هیوایانەدا بۆ تێکدانی ئاساییش و سەقامگیری هەرێمی باشووری کوردستان.
جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق داوای لە حکوومەتی فیدڕاڵی کردووە، لێکۆڵینەوە لەو هێرشە ناپاکە بکات و، ئەو لایەنانە ئاشکرا بکات کە لە پشتییەوەن، لەگەڵ ئەوەش ڕێکاری توند بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بگرێتەبەر، لەپێناو ڕێگریکردن لەو گرووپە چەکدارانە، داوایکردووە لێپێچینەوە لەگەڵ بکەرانی ئەو کردەوەیە بکەن، چونکە بوونەتە هۆی مەترسی و هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایشی تەواوی ئێراق. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 270 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!