دوای ئەوەی سەرەتای دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی یانەکانی ئێراقی #نیاز محەمەد# یاریزانی پێشووی یانەکانی هەولێر و نەورۆز گرێبەستی لەگەڵ یانەی مینای شاری بەسرا مۆرکرد، بەڵام بەهۆی کێشەکانی یانەکە و ڕۆیشتنی زۆربەی یاریزانەکانی یانەکە، نیاز بە ناچاری ڕووی کردەوە #هەولێر# و لەگەڵ یانەی پیشەسازی لە خولی پلە یەکی کوردستان دەستی بە یاری کردەوە، لە ئێستادا 2024 جارێکی دیکە نیاز دەگەڕێتەوە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان وتی، یاری کردنم لە ڕیزی یانەی پیشەسازی تەنیا بۆ ئەوە بووە کە لە مەشقەکان بەردەوام بم و دانەبڕێم لە وەرزش کردن واتە لەگەڵ ئەوان بەردەوام نابم، لەبارەی گەڕانەوەی بۆ خولی ئێراقیش وتی گرێبەستم زۆر بۆ هاتووە و یانەی میناش دەیەوێت لە کاتی گواستنەوەی زستانە یاریزانەکانی تۆمار بکات و کێشەکانی چارەسەر بکات، جگە لە میناش چەندین یانە داوایان کردوومە، بەڵام لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتوومەتە ڕێکەوتن، وە لە خولی پلە یەکیش هەتا بتوانم یاری بۆ یانەی پیشەسازی دەکەم دەمەوێ لەگەڵ ئەوان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی یانەکە بگاتە پلە نایابی کوردستان، هیچ گرفتێکم نییە و دەمەوێ درێژە بە مەشقەکانی خۆم بدەم بۆ ئەوەی بتوانم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم لە ڕیزی هەر یانەیەک یاری بکەم. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 246 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!