تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەولێر# لە خولی نایابی کوردستان لەم وەرزە دوای سەرکەوتنی بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، سەمەد جەوهەری یاریزانی پێشووی یانەکەی وەکوو ڕاهێنەر بەردەوام بوو لە بەڕێوەبردنی تیپەکە لە خولی نایابیش، بەڵام دوای ئەنجامدانی دە یاری لە خولەکە خاوەنی 8 خاڵ بوو، لە پلەی پازدەهەم دێت و لە کۆی دە یاری دوو یاری براوە و دوو یاری یەکسان بوون و شەش یاریش دۆڕاون، دواین دۆڕانی یانەکەش بە قوورسی بوو لە سەردەستی #یانەی وەرزشی سەیدسادق# بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ، دوای ئەم یارییەش سەمەد جەوهەری ڕاهێنەری یانەکە بڕیاری دەست لە کارکێشانەوەی یەکجاری دا لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە، کارگێڕی یانەکەش بەفەرمی (سەرمەد عەزیز)ی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەکەیان کردە ڕاهێنەر بۆ بەڕێوەبردنی تیپی تۆپی پێی کوردستان، لەم بارەشەوە سەرمەد عەزیز ڕاهێنەری تازەی یانەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: وەکوو بەرنامە جارێ دەمانەوێ تیپەکە بگەیەنینە قۆناغی یەکەم بۆ ئەوەی بتوانین تیپەکە لە ئاستێک ڕابگەین و بگەینینە قۆناغی یەکەم، وتیشی دەمانەوێ هەندێک گۆڕانکاری بکەین تیپەکە ببەینە قۆناغێکی باشتر وەکوو هێڵی یاری کردن بزانین لەچ شوێنێک پێویستمان بە یاریزانە بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەکان بکەین، ئەوانە هەمووی بەرنامەی سەرتاین بۆ ئێمە وەکوو ڕاهێنەر، دەمانەوێ چارەسەرێکی سەرەتایی ئەنجام بدەین تاکوو تەواوکردنی قۆناغی یەکەم تیپەکە بە تۆکمەی پڕ بکەینەوە.
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 251 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!