وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی #21-10-2023# لە شاری #سلێمانی# قۆناغی چوارەم و کۆتایی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانییەتی پایسکیلسواری یانەکانی ئێراق لەسەر تێکڕایی ئاستەکان بەڕێوەبچێت.
لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە (35) یانە بەشداریکرد لە پاش پاڵاوتن (15) یانە مایەوە بۆ ڕکابەری لەسەر نازناوی ئێراق لەسەر هەر چوار ئاست بێگومان لە کوڕان و کچان و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێ.
سەبارەت بە قۆناغی کۆتایی ئەم پاڵەوانییەتییە سەرپەرسشتیاری یانەی هەولێر موسا موحسین وتی: بە شداری لە پاڵەوانێتی پایسکیل سواری یانەکانی ئێراق قۆناغی چوارەم و کۆتایی لە شاری سلێمانی ئێمە وەک #یانەی وەرزشی هەولێر# لە تیپی تازەپێگەیشتووان لە پێشبرکێی تیپ دژی کات ماوەی (30) کم بەشداری دەکەین و یانەکەمان توانی لە قۆناغی سێیەم لە شاری #دهۆک# پلەی سێیەم بە دەست بهێنێت.
هەروەها موسا موحسین وتی: سێ قۆناغەکانی تر لە شارەکانی (بەغدا و بەسڕا و دهۆک) بەڕێوەچوو، ئەم قۆناغەش قۆناغی چوارەمە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هەروەها یانە بەشداربووەکانی قۆناغی کۆتایی پێکهاتوون لە یانەکانی (هەولێر، سناعە، حەشد شەعبی، ئەعزەمییە، فەتات ئایش (بەغدا) ، کارەبا، حەدبا، کۆیە، دهۆک، ئەولاد ڕاجی، دفاع جەوی، سینییە، نەجدە، میساق، شەهرەبان، شەباب، عەدالە) .
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 338 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!