ناو: ڕەفعەت
نازناو: سەربەست حەڵەبی
ناوی باوک: خالید
ناوی دایک: حەیات
ساڵی لەدایکبوون: 1998
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-11-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #عەفرین#
شوێنی شەهیدبوون: حەڵەب
$ژیاننامە$
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سەبارەت بە بابەتەکە لەسەر ماڵپەڕی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هاوڕێمان سەربەست حەڵەبی لە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمدا کاتێک لە حەڵەب لەسەر ئەرکی خۆی بوو لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهیدبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەڤاڵمان سەربەست لە شاری عەفرین و لەناو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزدا لەدایکبووە و لە ساڵی 2022 لەسەر بنەمای ئازادی خاک و گەلەکەمان بە تایبەتیی ڕزگارکردنی شارە داگیرکراوەکان بەشداری ڕیزەکانمان بووە. بە بەشداربوونی پڕ ورە و بە ڕەنج و لەخۆبوردەیی، پاکی و بێگەردی خۆی بەرانبەر بە هەڤاڵانی و کەسایەتییەکی نموونەیی بووە.
یەپەگە وێڕای دووپاتکردنەوەی بەڵێنی خۆیان بۆ هێنانەدی خەون و ئامانجەکانی سەرجەم شەهیدان ڕایگەیاندووە: (پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید سەربەست و گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان دەکەین) . [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 185 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!