کۆسار عوسمان
سەرۆکی لیژنەی بەرگریی نیشتمانی لە پەڕڵەمانی تورکیا دەڵێت: کەسانێک دەیانەوێت جیاکاریی کورد و تورک لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیادا درووستبکەن و ڕەتیکردەوە سوپای تورکیا کورد بکاتە ئامانج.
بەشێک لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 16-1-2024ی پەڕڵەمانی تورکیا تایبەت بوو بە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و یەپەگە. پەڕڵەمانتارانی ئاکپارتی پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور دەکەن و پەڕڵەمانتارانی پارتی گەلی کۆماری -جەهەپەش دژی ناردنی سەربازانی تورکیان بۆ دەرەوەی سنوور، بەتایبەتیی هەرێمی کوردستان.
چەند جارێک پەڕڵەمانتارانی ئەو دوو پارتە لە بابەتی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکان بەرپەرچی یەکدییان دایەوە.
#خوڵوسی ئاکار# وتی، بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە دانیان بەوەدا ناوە کە پارتەکە لاوازبووە و داوای لە گەریلاکان کرد خۆیان ڕادەست بکەن.
خولوسی ئاکار ڕەخنەی تووندی لە بەشێک لە پارتەکانی وڵاتەکەی گرت و وتی، قەندیل دەڵێت هێزە چەکدارەکانی تورکیا لێرە چ کارێکیان هەیە؟ بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش دەڵێن، سەربازان چ کارێکیان لەوێ هەیە؟ فەرموون ئەوەش وتاری هاوبەشیان.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، شەوی 14-1-2024 لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆردوومانکردنی ناوچەکانی مەتین، خواکوڕک، گارە، قەندیل و ئاسۆسی لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی لە ڕۆژاڤای کوردستان ڕاگەیاند و وتی، پێگەی پارتی کرێکاراکانی کوردستان و یەپەگە بوون.
دوای هێرشەکان، هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە بڵاویکردەوە، تورکیا چەندین ناوچەی لە ڕۆژاڤای کوردستان بۆردومانکردووە. هەسەدە ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکە و درۆنەوە وێستگەی کارەبا، سایلۆ و تیمی بەرگریی شارستانیی کردووەتە ئامانج. ئامانجی تورکیا ئەوەیە ژیان لە ناوچەکەدا نەهێڵێت.
ئەمە ڕەخنەی ژمارەیەک لە پەڕڵەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان -دەم پارتیشی لێکەوتەوە. پەڕڵەمانتارانی دەم پارتی حکومەتی تورکیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی ڕاستییەکانی ئۆپەراسیۆنەکان دەشێوێنێت و زانیاریی هەڵە بە خەڵک دەدات، تەنیا ئەو شوێنانە دەکاتە ئامانج کە کوردنشینن.
لە وەڵامی ئەمەدا خولوسی ئاکار، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی نیشتمانی لە پەڕڵەمانی تورکیا وتی، لەبارەی ئەم بابەتەی تورک و کورد، دەمەوێت چەند قسەیەک بکەم. تاکە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی تورکیا تیرۆریست و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە. هەندێک کەس ئەمە بەلاڕێدا دەبەن. کەسانێک بە مەبەست ئەمە دەکەن و درۆ هەڵدەبەستن. ئێمە دەڵێین تورکەکان، کوردەکان، زازاکان و عەرەبەکان بران. دەڵێین 85 ملیۆن یەکین و پێکەوەین.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 256 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!