گوتەبێژی دەستەی گشتی وەبەرھێنان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەرۆکی دەستە لەگەڵ وەبەرھێنەران گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی قیستی پارەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە دۆلارەوە بکرێتە دیناری ئێراقی و وتیشی: لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی گشتی وەبەرھێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرۆکی دەستە لەگەڵ وەبەرھێنەرانی کوردستان گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی قیستی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە دۆلارەوە بکرێتە دیناری ئێراقی، بۆ ئەو بەمەستە بەرانبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی پارەیەکی دیاری کراوە و لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا بڕیارەکە ڕادەگەیەنرێت و ھاووڵاتییان دەتوانن بە پارە قیستی پڕۆژەکان بدەن.
گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان دەڵێت: نرخێک دیار کراوە بۆ دۆلار نرخێکی زۆر گونجاوە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانە، چونکە سیاسەتی سەرۆکی حکوومەت و دەستەی وەبەرھێنانیش ئەوەیە ھەر بڕیارێک بدرێت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییاندا بێت، بەڵام بێگومان وەبەرھێنەرانیش چینێکی گرینگی ھەرێمن و نابێت زیان بەوانیش بگات.
بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەستە چاوەڕێی حکوومەتی فیدڕاڵە تا بزانین ئەوان کۆتا بڕیاریان لەبارەی دۆلارەوە چی دەبێت، دوای گەیشتنی بڕیاری #بەغدا# لە ھەرێمی کوردستان بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 210 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!