ناونیشانی بابەت:نامەیەکی مێژوویی حەمدی پاشا بۆ جەنەراڵ مستەفا پاشا یاموڵکی
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
نامەیەک، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1923، لە حەمدی پاشا، سەرپەرشتیاری دەریایی پێشووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و نیشتەجێی ئەسینای پایتەختی یۆنان، بۆ جەنەڕاڵ #مستەفا پاشا یاموڵکی# نێردراوە، کە بە زمانی عوسمانییەوە نووسراوە و وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.
دەقی پەیامەکە: ”سەید زەین ئەلعابیدین، ئەندامی کۆمەڵەکەمان دوو مانگ پێش ئێستا، لە مەککەوە گەڕایەوە بۆ ئەسینای پایتەخت، ئاگاداری کردمەوە، کە تۆ بوویت بە وەزیر لە حکوومەتی باشووری #کوردستان#، ئەم هەواڵە زۆر دڵخۆشی کردم، بەرەکەت و دوعای خێرتان بۆ دەکەم، کە ئێستا لە ئەسینای پایتەختین و کار بۆ یەکڕیزی و سەربەخۆیی کوردستان دەکەین و دەمانەوێت پەیوەندیی هاوبەش لەنێوانماندا هەبێت.“
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئێستا ئەندامانی لێژنەکەمان بریتین لە #محەمەد شوکری# بەگ لە بەیرووت و مەمدووح بەگ لە میسڕ، بەڵام ناونیشانی خەلیل بەدرخان و هەمزە مەکسی نازانم، ئەگەر ناونیشانیانت لایە هیوادارم بۆم بنێرن، داوا لە شەڕەفی بەڕێزتان دەکەم، لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستان بۆمان بنووسن.“
هاوڕێت: حەمدی پاشا، سەرپەرشتیاری پێشووی هێزی دەریایی.
مستەفا پاشای یاموڵکی لە ساڵی 1866 لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# لەدایک بووە، سەرکردەی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامەنووس و وەزیری پەروەردە بووە لە حکوومەتی کوردستان، کە لەژێر دەسەڵاتی #شێخ مەحموودی حەفید#دا بووە، لە ساڵی 1936 لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە #گردی سەیوان# نێژراوە.
$سەرچاوە:$
-دەقی نامەکە لە شخصیات من الاذکرة الکردیة، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
-وێکپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 389 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!