خشڵی ژنانی موکریان؛ بەشی 03
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=ئاڵقە=KTML_End=
جۆری ساکاری ئەنگوستیلەیە.
=KTML_Underline=ئاڵقەی کۆچکە=KTML_End=
خشڵێکی زێڕ یان زێوی بازنەیی مامناوەندییە کە لای سەرووی گوڵ یان نەخشی لەسەرە، جۆرێکیشی نقێمی پیرۆزەی بچکۆڵەی لەسەرە، بنی ئاڵقە نیو بازنەییەکی ساکارە، بەندۆکەی (تایبەتیی کۆچکە) تێدەکرێت و لە دوو لا جانگی کۆچکە قایم دەبێت.
ئەوە کیژ دەیگوت: بە حەقی ئەو قوڕعانەی، لەسەر سینگی منی قەلەندەری بابان وێران ئاڵقە و گوارە و ملوێنک دەیانکردەوە بە شەڕەبەرانە
(عەلی کەردار، پایزە)
=KTML_Bold=ئاڵقەی بەپێلک=KTML_End=
جۆرە ئاڵقەیەکە تایبەتیی کۆچکە، کە لا نەخشێنراوەکەی سەرووی پێلکێکی پێوەیە و لە کاتی لە کۆچکە قایم بووندا، بە سەر ئاڵقەدا شۆڕ دەبێتەوە.
کەپۆیان بەخەزێمە، زولفی وانم بە خەنە، ئاڵقەزێون، ئاڵقەزێڕن، کەراسیان بەکەتانە
(خلەدەرزی، لێلێ)
=KTML_Bold=ئەشرەفی=KTML_End=
جۆرە سککەیەکی زێڕ کە هەتا سەردەمی پەهلەوی لە ئێراندا ڕمێنی بووە. گۆیا بەنێو ئەشرەف بەرسەبا سوڵتانی میسرەوە کراوە لەبەر ئەوەی بە ئەمری ئەو زەرب کراوە.
گەردنباغێکی بەقیمەت گرانت لە ملی دایە
زەبەرجەدە، بیجادەیە، ئەشرەفییە، نێوەنێوە کارەبایە
(ئەحمەدی لوتفی: بەیتی لاس و خەزاڵ)
گوارەی لە گوێت ئەشرەفییە و وردەگژنیژی دەکاتەوە جۆللانە
نازانی لە دڵی عاشقان دەبێت.ەوە بە برین و چا نابێتەوە بە حەکیم و لوقمانە
(ئەحمەدی لوتفی: بەیتی خەج وسیامەند)
=KTML_Bold=ئەنگوستیلە=KTML_End=
ئاڵقەیەکی بچووکە، زۆرتر لە کانزا و زیڕ یان زێو درووست دەکرێت و گوڵ و نەقیمی جۆراوجۆری لەسەرە و بۆ جوانی دە قامک دەکرێ.
ئەمن نازانم قامکت بۆ وا شووش و باریکە
دەڵێت: ماڵ و ێران لەبەر ئەنگوستیلە تێ گێڕانێ
(حەمەجان: ئایشێ گوڵ)
=KTML_Bold=بیر و باوەڕ سەبارەت بە ئەنگوستیلە
خەون=KTML_End=
ئەنگوستیلە، کچ بوونە.
ئەنگوستیلە و دەسرە بەیەک، پێک گۆڕینەوە بە مانای شەرت و پەیمان بەستنە.
خاتوو زین دەسرە و ئەنگوستیلە و ملوێنکی دەگەڵ کاکەمەم گۆڕیبووەوە
(ئەحمەد لوتفی: بەیتی مەم و زین ) [1]