کۆسار عوسمان
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی پارێزگای ئیستەنبووڵ ئەو ژنە کوردە بەساڵاچووەی کە گوایە بەهۆی نەزانینی تورکییەوە هاوکاری نەکراوە، خزمەتگوزاریی تەواوی پێشکەشکراوە و ئەو ڤیدیۆیەس کە بڵاوکراوەتەوە، تەنیا بە مەبەست بووە.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ژنێکی کورد لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ کە دەگوترا بەهۆی نەزانینی تورکییەوە هاوکاری نەکراوە، پارێزگای ئیستەنبووڵ ڕاگەیێندراو و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە هاوکاری نەکرابێت.
گرتەی ڤیدیۆیی ژنێکی بەساڵاچووی کورد لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی. گرتەڤیدیۆییەکە ڕۆژی 18-2-2024 بڵاوکرایەوە کە تێیدا کەسێک لە تەنیشت ژنەکە وەستاوە و باس لەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی ژنەکە زمانی تورکیی نەزانیوە، هیچ کەسێک بە هانایەوە نەچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، #19-2-2024،# پارێزگای ئیستەنبووڵ ڕاگەیێندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ڕووداوەکە بەتەواوی هەڵەتێگەیشتنی تێدایە و دوورە لە ڕاستییەوە. ئەو ڤیدیۆیەی لەبارەی هاووڵاتییە بەساڵاچووەکەمانەوە بڵاوکراوەتەوە، بە مەبەست بووە. ئەمە پڕوپاگەندەیە لە دژی دەوڵەتمان.
ڕۆژی #17-2-2024# ژنە کوردە بەساڵاچووەکە لە فڕۆکەخانەی پارێزگای وانەوە بەرەو ئیستەنبووڵ گەشتیکردووە. کوڕەکەی لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ چاوەڕێی کردووە. بەوتەی کوڕەکەی، ئەو ژنە بەهۆی ئەوەی زمانی تورکیی نەزانیوە، بێبەش کراوە لە خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانە و ماوەی دوو کاژێر و نیو نەیتوانیوە لە فڕۆکەخانە بڕواتە دەرەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پارێزگای ئیستەنبووڵ گرتەڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا کارمەندی فڕۆکەخانە بە عەرەبانە ئەو ژنە کوردە دەگوازنەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 167 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!