هاوسەرۆکی ژوری تەلارسازی لقی ئامەد سەلما ئەسلان ئەوەی دەرخست؛ لەگەڵ هەموو پێداگرییەکان، شوێنەوارە مێژووییەکان کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان پێگەشتووە، نۆژن نەکراونەتەوە.
هاوسەرۆکی ژوری تەلارسازی لقی ئامەد سەلما ئەسلان، ئاماژەی بەوەدا هیچ هەنگاوێکی جدی لەلایەن دەسەڵاتدارییەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارە مێژوویانە نەنراوە، کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان پێگەشتووە.
بەهۆیی بوومەلەرزەەکەی 6ی شوبات 30 جێگەی مێژووی ئامەد، کە لەلایەن ڕێکخراوی یو نسکۆوە لە ساڵی 2015دا خراونەتە لیستی شوێنەواری مێژوویەوە، درز و گورزی ڕوخێنەریان بەرکەوتووە. وێڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر زیانی بوومەلەرزەکەدا، ئەو شوێنەوارە دێرینانەی ئامەد کە زەرەرێکی زۆریان بەرکەوتووە، چاوەڕوانی چارەنووسی خۆیانن و نۆژەن ناکرێنەوە.
هاوسەرۆکی ژوری تەلارسازی لقی ئامەد سەلما ئەسلان پەیوەست بە دۆخی شوێنە مێژووییەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا سەرەڕایی هەموو هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارانە، بەڵام نۆژەن نەکراونەتەوە و هیچ هەنگاوێکی جدیش لە بارەوە نەنێنراوە و وتی: لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەوە، چەندین شوێنەوار بەتایبەت شورای ئامەد زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، قەیوم دوایی وێرانبوونی شوراکان، بە ناوی'بوژاندنەوە' لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا. کاتێک لەم کارانە دەڕوانین، دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، ئێوە چی لەسەر چی نۆژەندەکەنەوە؟ دەبێت وەڵامی ئەوە بدەنەوە 'ئێوە بەپێی شتێک کە هەڵوەشاوەتەوە، نۆژەنکردنەوە پێش دەخەن؟' شورای ئامەد دیورەکانی ئامەد ببین کە ماونەتەوە. بەهۆی پڕۆسەی ململانێکانەوە زیانێکی زۆریان بەرکەت، بەڕاستی هەڵوەشاندنەوەیەکی قوورس ڕویدا. لە ئەنجامی ئەم هەڵوەشاندەنەوەدا شوراکانی ئامەد نوێبوونەوە. هەوڵدرا لەلایەن قەیومەکانەوە مێژوویەکی ساختە بخوڵقێنرێت.
کێشەکان زیاتر دەبن
سەلما ئەسلان ئەوەی بیرهێنایەوە لە دوای بومەلەرزەکە زیانی هەرە مەزن لەنێوان بورجی کەچی و بورجەکانی دەریاچە درووستبووە و بەم شێوە بەردەوام بوو: لە دوای بومەلەرزەکەوە زیاتر لە 30جێگە زەرەریان پێگەشتووە و لە ڕۆژنامەکاندا ڕاگەیەیاندرا. هەروەها زەرەرێکی زۆر بەر منارەی چوار لنگ، مزگەوتی سەفا و مزگەوتی بەهرام کەوتووە. کاری نۆژەنکردنەوە لە مزگەوتی سەفایە دەسپێکردەوە، بەڵام لە جێگەکانی تر کارەکانی نۆژەنکردنەوە ئەنجام نەدراوە. بە گشتی لەم 10 ساڵەی کۆتاییدا کێشەکانی شوێنە مێژووییەکان چارەسەر نەکراون و چارەسەرکردنیان درەنگ کەوتووە. لەبەر ئەوەی قەیومەکان وەک میوانێک خۆیان دەبینن بە هیچ جۆرێک خەمی چارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە نادەن و تابێت کێشەکان زیاتر دەبن.
کلتوری پاراستنی مێژوو نیە
ئاسلان سەرنجی خستە سەر پێویستی پاراستنی شوناسی مێژووی و وتی: پاراستنی شوێنە مێژووییەکان خاوەنی جێگەیەکی تایبەتە. لە ئەنجامی ئەمەدا کلتورێک دەردەکەوێت و دەبێت بهێڵدرێتەوە بۆ نەوەی داهاتوو. خەمساردی و پێکنەهێنانی بەرپرسیارییەتی لە بەرانبەر مێژوودا هۆکارێکی سەرەکییە. تێڕوانینی حکومەت ئەوەیە کلتور لەنابەرێ و ئەو کلتورە بخوڵقێنێت کە خۆی مەبەستێتی.
لە هەموو شوێنێکی شارەکەدا کێشەیەک هەیە
ئاسلان ئەوەی دیاریکرد دەبێت لە ماوەیەکی کوورتدا جێگا مێژووییەکان کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زەردار بوون نۆژەن بکرێنەوە و وتی: ئەوەی قەیومی هێنایە گۆڕێ سیاسەتی کرێخۆرییە. لە هەموو گۆشەیەکی شاردا کێشەیەک هەیە. لە شارەکەدا ڕوبەڕیی چەندین کێشە بووینەتەوە، خواستمان ئەوەیە لە زووترین کاتدا باژێروانێکی تەندرووست درووستبکەین، بۆ ئەوەی گەل خۆی بەڕێوەببات و کێشەکان چارەسەرببێت.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 275 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!