کەروێشک لەکاتی ڕاودا بە تانجی وت: من بۆ خۆم ڕائەکەم، تۆ بۆ ئاغات، خەیاڵی خاوە، نامگری.
ئاغا: مەبەست لە پیاوی بەدەسەڵاتە کە خاوەنی گوندێک یان زیاتر بێت. تانجی: ئاژەڵێکی تیژڕەوە، لە ڕاودا بەکاردێت، لە کوردەواردا ئاغاکان یان ڕاوچییەکان کاتێک دەچنە ڕاو، تانجی دەبەن، بۆ ئەوەی نێچیریان بۆ بگرێت، مەبەست توانج و تەشەرە لە پیاوانی دەسەڵات کە ئەو ماندووبوون کارەی ئەنجامیدەدەن، قازانجەکای ناچێتە گیرفانی خۆیانەوە، بەڵکوو بۆ دەسەڵاتدارانە، ئەمان بەس ماندووبوون و پیاوخراپیان بۆ دەمێنێتەوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 17 keer bekeken