کوڕی میرەسەنێ، لە پشتی دەبەستێ داوە بەنێ
نانی بێ خوێ ئەخوا و تڕی سوێر ئەکەنێ
میرەسەن: میر حەسەن کەسایەتییەکی نەناسراوە. لە پشتی دەبەستێ داوە بەنێ، واتە: پشتێنەکەی پشتی هێند باریکە وەک داو وایە، لە کوردەواردا کەسی هەژار پشتێنی باریکە، هەمیشە نانی ئاسایی و سادە دەخوات، بەڵام لای خەڵکی وا پیشان دەدات کە باش دەخوات، مەبەست لە کەسێکی لات و برسیی و تڕزلە کە تا دەبرێتە سەر تاتەشۆر، قسەی زل بکات و خۆی گەورە و ساماندار پیشان بدات. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 95 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!