ناو: بڕوا
ناوی باوک: ستار
ساڵی لەدایکبوون: 1993
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
بڕوا ستار عومەر، لە 1993 لە هەولێر لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکانی #زانکۆی سلێمانی# وەرگرتووە، لەپاڵ زمانی کوردی (هەردوو دیالێکتیکی سۆرانی و کرمانجی) و زمانی عەرەبی دەزانێت.
لە ساڵی 2013ەوە لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەگەی مەدەنی کاری کردووە هەر لەو کاتەشەوە وەک ڕۆژنامەنووس لەگەڵ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاری کردووە، ساڵی 2014 لەپاڵ چەند ڕێکخراو و چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشداری کردووە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای (مافی بەدەستهێنانی زانیاری). لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 بەشداری کردووە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای (کاری خۆبەخشی)، هەروەها لە هەمان ساڵدا بەشداری لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسی (پاراستنی خێزان) کردووە.
لە ساڵی 2022 یەکەمین پەرتووکی لێکۆڵینەوەیی لەژێر ناونیشانی #سیاسەتی دەرەوەی فەڕەنسا بەرامبەر سوریا# بڵاوکردەوە.
لە ساڵی 2023، دوای سەد ساڵ لە بەستنی پەیماننامەی لۆزان، دەقی پەیماننامەی لۆزانی لە عەرەبییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕا و لەژێر ناونیسانی #پەیماننامەی لۆزان؛ پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا# بڵاوکردەوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 672 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!