ناونیشانی بابەت: رەشەبای ژەهر و تاوانێکی نێو دەوڵەتی!
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
چیرۆکی پڕلە تراژیدیای (عومەری خاوەر) ، لە ناو ژەهربارانی هەڵەبجه و ە ، بۆ ناو کامێراکانی جیهان ، مەرگی خانەوادەی (عومەری رەسام ) و تراژیدیای خانەوادەی (نوری محەمەد حیلمی )و سەدان خانەوادەی تر ،تۆمار نەکراون .
وێنەی کامێرای فۆتۆ و ڤیدۆی ، ئه و رۆژنامە نوسانە ، دۆیکۆمینتێکی نێو دەوڵەتی و تراژیدیایەکی جەرگبڕی ، پڕ لە رازی پەنهانی ،رەشەبای ژەهری هەڵەبجەن .
گەر لە جەنگی جیهانی دووەم دا ، بۆمبی ئەتۆمی بە سەر هەردوو شاری ( هێرۆشیما ) و ( ناکازاکیدا) تەقێنرابێتەوە.
تاوانی ئه و تراژیدیایه ، لە رووی زەمەنی رووداوەکانەوە ، لە گەڵ ژەهر بارانی هەڵەبجە جیاوازە.
ئه و سەردەمە ، جەنگی جیهان بوو ، جەنگ هەموو دنیای گرتبوەوە .
بەڵام پێش نیوەڕۆی 16/ 3/ 1988 خەڵکی هەڵەبجە ، لە نێو هیچ جەنگێک دا نەبوون ،لەماڵی خۆیان لە شارەکەی خۆیان دابوون ، سەرقاڵی کاری رۆژانەی ژیانی خۆیان بوون .
بۆچی سەدام ؟، لە بەرچی ؟ئەم چەکە کۆکوژییە قەدەغە کراوەی ، سەر ئەم شارە تاقی کردەوە ؟
ساڵی 2002،پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کرابوو ، ، بە دوو کەرتەوە ،(حکومەتی سلێمانی و هەولێر )بە دەست (یەکێتی و پارتی) ەیەوە بوو .
ژیان لەم هەڕیمەدا ، لە ناو کۆمەڵێ کێشه و ململانێ ، بە جۆرێک ،ئاڵۆزو بەست بووی ،هەموو ئۆرگانەکانی ژیانی هاوڵاتیانیان ، ئفلیج کرد بوو .
ئەوکاتە لە رۆژنامەی تایم و بەرگی یەکەمی رەشەبای ژەهرو ئەنفال .
ئەم داواکاریانەم خستە بەردەم .حکومەتەکەی (یەکێتی لە سلێمانی) و (پارتی لە هەوڵیر ):
ئێستا ، دەبێ حکومەتی هەردوو پارچەکەی هەرێم ، لە( سلێمانی و هەولێر ) چی بکەن ؟، بەرامبەر هەڵەبجه و قوربانییەکانی ئه و تراژیدیایە وکەس وکارو خانەوادەی ئەوانەی ژەهر هەناسەی لێ بڕین .
ئەوە چواردە ساڵە ، تائێستا نەتوانراوە خەمی خانەوادەی قوربانیانی کیمیا بارانی هەڵەبجە بڕەوێتەوە ، پێویستە لە سەر هەردوو حکومەتەکەی هەرێمی کوردستان .
بودجەیەکی دیاری کراو ، دیاری بکەن ، بە پێ ی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی، لە لە هەموو بوارە جیا جیاکان ، قەرەبووی کەس و کاری قوربانیانی کیمیا بارانی هەڵەبجە بکرێتەوە .
هەڵەبجە بوو بە هێمای شکۆ مەندی ، بۆ مێژووی پڕ لە تراژیدیای کورد.
هەڵەبجە دەنگی رەوای گەلێک بوو، ژەهری کیمیایی لە سەر تاقی کرایەوە، هەڵەبجه و مەرگەساتەکانی . لەم یادانەی هەموو ساڵێک دەکرێتەوە. ، هیچ گۆڕانکارییەک دروست ناکات ، گەورەترو باڵاترە.
دەبێت بەرنامه و پرۆژەی کارەکانی هەڵەبجە ، لە ئاستی مەرگەساتەکاندا بن ، گرنگی بە خانەوادەی قوربانیانی ژەهر ی کیمیایی هەڵەبجە وناوچە جیا جیاکان بدرێت.
دەبوایە وەزارەتی مافی مرۆڤ و ئاواره و ئەنفال ،بەشێکی تایبەتیان، بۆ قوربانیانی مەرگەساتی هەڵەبجە بکردایەتەوە ،بۆ ئەوەی خەڵکی هەڵەبجە ، بتوانن دەنگ و رەنگ و موعا نا تی پڕ لە کێشەی ئاڵۆزی ( ئابوری و کۆمەڵایەتی ودەرون) ی خۆیان ، بە پێ ی دەرفەتە لە بارەکان بۆ دیاری بکەن .
بڵێی عەقڵی سەرکردایەتی سیاسی کورد ، هەموو تواناکانی بخاتە گەر ، بۆ ئەوەی تراژیدیای ، هەرهەشت زنجیرەکەی ئەنفال وژەهر بارانی هەڵەبجە وناوچە جیا جیاکان ، لەم سنوورە چەق بەستوەی ئێستاوە بگەیەنێتە نێو دنیا و لە ئاستی مەرگەسا تەکان دا بێ .
تا رەوتی گۆرانکارییە ، تیژ تێپەڕەکانی ئێستا، لە بەرژەوەندی تراژیدیای گەلەکەمان دا بێت ، سستی پرۆسەی ئاشتی نێوان هەردوو حیزبە سەرەکییەکە نەمێنێت ، دیواری وەهمی جیاوازی نێوان سلێمانی و هەولێر بڕوخێت .
بۆ ئەوەی بوار نەدەن ، جارێکی تر کورد رووبەرووی ئەنفال و رەشەبای ژەهر ببێتەوە.
ڕەشەبای ژەهری هەڵەبجە ،تاوانێکی نیودەوڵەتیە ، زمانێکی جیهانی مەرگەساتی کوردە ، دەبێت بگاتە هەموو گۆشەیەکی سەر ئەم زەمینە .
دەبێت ئه و زمانه ی ، کە گوزارشت لە رەشەبای ژەهرو مەرگەساتەکانی هەڵەبجە وکوردستان دەکات ، لەمە زیاتر کپ و لە گۆ نەخرێت .
زمانێکی زیندوو بێت ،ویژدانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و پرۆتۆکۆڵە نیودەوڵە تیەکانی تاوانی جینۆساید بهەژێنێت.
دوای 36ساڵ بەسەر تاوانی ژەهربارانی هەڵەبجە ، دەسەڵاتدارانی کورد لە پەرلەمان و حکومەتەکەی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی و هەولێر، هەرخەریکی دژایەتی یەکتریی و جیاوازی نێوان شاری سلێمانی و هەولێر دەکەن .
پارێزگاری لە تاوانبارانی ئەنفال و جینۆسایدی کوردن دەکەن .
ڕەشەبای ژەهری هەڵەبجه و ئەنفال ، کپ و کاڵ و بچوک دەکەنەوە .
هەمووساڵێک لە 16 /3 دا ، لە چەند نمایشکی ساردوسڕ دا و چەند دروشم و چەند وتارێکی کرچ و کاڵ و بەڵێنی درۆ وبەتاڵ ، دەبەخشن بە هەڵەبجە .
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
• لەساڵی 2002دا ئەم وتارەم ، لە رۆژنامەی تایم دا بڵاو کردەوە ، ئه و کاتە، هیچ کارێک شەهیدان و بریندارانی هەڵەبجەو شاری هەڵەبجە نەکرابوو ، ئەو داواکاریانەمان ، لە [حکومەتی هەرێم (لە سلێمانی و هەولێر) کر د .
• ئەم وتارەم . لە کتێبی رەشەبای ژەهرو ئەنفال ، بەرگی دووەم ، لە لاپەرەی 77-78بڵاو کراوەتەوە..لێرەدا بەپێ ی زەمەنی ئێستا ، دەسکاری کراووە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=