سەرۆکی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت: ئەمڕۆ #21-03-2024# بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی پارێزگای #دهۆک# دوای ئەو کارەساتەی درووست بوو ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەین و بۆ سەرۆکایەتی پەڕڵەمان و ئەنجوومەنی وەزیران بەرز دەکەینەوە و چاوەڕێش دەکەین لیژنەیەک لە #بەغدا# بێت سەردانی دھۆک بکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ #حکومەتی هەرێمی کوردستان#.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕڵەمانی ئێراق، دکتۆرە #ڤیان سەبری# وتی، ئەمڕۆ 21-03-2024 وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی قایمقامیەتی ناوەندی دھۆکمان کرد بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆمان بنووسین بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەوان و لە نزیکەوەش ئاگاداری دۆخی پارێزگای دھۆک بین.
دکتۆرە ڤیان سەبری وتیشی، ئەو ڕاپۆرتە دەدەینە سەرۆکایەتی پەڕڵەمان و لەکاتی کارەساتەکەش نوێنەرانی ئێمە لەگەڵ خەڵک دابووین و ئەم کارەساتە زۆر گەورە بووە و زیانی زۆری ھەبوو و سێ ھاوڵاتی شەھید بوون، بۆیە ئێمە بۆ ھەر کارێک ئامادەین و دوای ئەوەی ڕاپۆرتیش ئامادە دەبێت بۆ سەرۆکایەتی پەڕڵەمان وئەنجوومەنی وەزیران بەرز دەکەینەوە.
سەبری ڕوونیشی کردەوە، داوامان کردووە لیژنەیەک لە حکوومەتی ئێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی دھۆک بکەن و چاوەڕێی سەردانەکە دەکەین. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 94 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!