سەرمۆرد گوندێکی شارەدێی #سوورداش#ی شارۆچکەی #دوکان#ی پارێزگای #سلێمانی#یە لە باشووری کوردستان. ئەم گوندە هەر لە کۆنەوە هەبووە، خەڵکێکی باش و بە ڕەوشت لێی نیشتەجێبوون، بەڵام بەهۆی بەرەوپێشچوونی دونیاوە ئێستا زۆر بە کەمی تیای دادەنیشن خەڵکەکەی زیاتر نیشتەجێی شارەدێی #پیرەمەگروون# بوون وە سەرەڕای ئەوەش هێشتا هەر چەند ماڵێکی لێیە، لە کۆنەوە خەباتیان هەبووە بەتایبەت لە سەردەمی ڕژێمی #بەعس# کەسانی بەرخۆدەربوون و چەندین شەهیدیان داوە، دانیشتووانەکەی بەبەهێزی و غیرەتی ناویان هەیە، چونکە هەر لە کۆنەوە بەرەو ڕووی مەترسییەکان ڕۆیشتوون، وە هەروەها خەڵکی ئەو گوندە هەموو شاخەوانن کەسانی میواندۆستن، گوندی سەرمۆرد شاخەکانی زۆر بەرز و سەرکەشن. گوندی سەرمۆرد ناوچەیەکی بەپیتە، بەرهەمی ترێی زۆرە، بەهۆی دیمەنی سرووشتە جوانەکانی خەڵکی ئاسایی و بەتایبەت شاخەوانەکان ڕووی تێ دەکەن
$جوگرافیا$:
بەرزایی لە ڕووی دەریاوە: 1035 مەتر (3,396 پێ)
سەرمۆرد لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #قەڵام پاشا# و لە باشوور لەگەڵ گوندی #کانی خان# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی #مەیدان# و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شارۆچکەی دوکان. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 305 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!