نیوە مری کرد
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نیوە مری کرد)، هاوشێوەی ئەمە وتراویشە: #دارەکی لە ڕۆحییدا#، زۆر جاران منداڵ جووجەڵەیەک یان چۆلەکەیەکی بکەوێتە مست و چنگ و دەستەوە تووند تووند دەگرێت و دەیکوشێت، ئەگەر لەبەر دەستی دەرینەهێنیت لەوانەیە بیکوژێت چونکە تووند تووند ملی گرتووە لەوانەیە هەناسە بڕی بکات و بخنکێنێت، کاتێک ئەو جووجەڵەیە لەدەستی دەردەهێنیت بەس نەیکوشتووە بۆ ئەمە کورد وتویەتی: نیوە مری کرد.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 68 keer bekeken