ئەمڕۆ #06-04-2024# لە دیدارێکدا دکتۆر #پشتیوان سادق# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #هەولێر# لەگەڵ ژمارەیەک کادیری پەروەردەیی لە سنووری پەروەردەی #شەقڵاوە# و دەشتی ھەولێر و #خەبات# و #مەخموور# کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 06-04-2024، بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بایز زراری ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک کادیری پەروەردەیی لە سنووری پەروەردەی شەقڵاوە و دەشتی ھەولێر و خەبات و مەخموور کۆبووەوە.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق بە گرنگ و پڕبایەخەوە باسی لە ڕۆڵ و پێگە و کاریگەریی مامۆستایان لە کۆمەڵگە و سەرجەم قۆناغەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان کرد.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ڕایگەیاند #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، یەکێک لە ئەولەوییەتی کارەکانی بایەخدان بووە بە سێکتەری پەروەردە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان ئاماژەی بەوەکرد، ئەم قەوارە دەستوورییەی ھەرێمی کوردستان، بە خەبات و خوێنی ھەزاران شەھید ھاتۆتە بەرھەم، زۆر ھەوڵی ناوخۆی و ئێراقی ھەبووە، کە سەرجەم سێکتەرەکان پەکبخەن و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن یاخود ھەر نەیھێڵن، بەڵام دڵنیابن تاوەکوو ڕێبەر و سەرکردەمان جەنابی (#مەسعود بارزانی#)بێت، ئەم قەوارە دەستووری و یاساییە ھەر بەھێز و بەئارامی و ھێمنی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی تری پەیڤەکەیدا، دکتۆر پشتیوان ڕایگەیاند، خۆڕاگری ڕێزدار (#مەسرور بارزانی#) لەسەر سازش نەکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، وای کردووە ھەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت و ئەمن و ئاساییش و ئارامی تێدا زیاتر بەرقەراربووە و لە ڕووی پەیوەندییە دیپڵۆماسی و سیاسی و نێودەوڵەتییەکانیش بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆییەوە بینیووە.
بەھێزکردنی ھەستی کوردپەروەری و نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی خاک و ڕێزگرتن لە بەھا باڵاکانی وڵات ئەرکی ھەموومانە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 129 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!