ناونیشانی پەرتووک: فێرکردنی بیرکردنەوە
ناوی نووسەر: #سیڤان عومەر#
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕێنوێن#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە ڕێبەرێکی پەروەردەییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری توانای بیرکردنەوەی کرێکارانی دامەزراوەکان بەگشتی، توانای بیرکردنەوەی مامۆستایان و پەروەردەکاران بەتایبەتی، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی ئەو کێشە جۆراوجۆرانەی ژیان ببنەوه، بتوانن نەوەیەک پێبگەیەنن کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی خۆی هەبێت، بتوانێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی جیهان بڕوات... دەتوانین بڵێین گواستنەوە لە مۆدێلی پەروەردەی تەقلیدییەوە بۆ مۆدێلی فێرکردنی بیرکردنەوە و پەروەردەی داهێنەرانە پڕۆسەیەکی درێژخایەنە، بەڵام دەکرێت و قوورسیش نییە، بە پلەی یەکەم، بابەتەکە پێویستی بە پەرەپێدانی سیستەمی پەیوەندی و کارگێڕی و تەکنیکی و ڕێکارەکانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانە بە پڕۆسەی خوێندنەوە، بەتایبەتیی لەسەر ئاستی مامۆستا و خوێندکار و فێرگه. [1]
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 91 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!