ناونیشانی بابەت: ئایا هەموو کەوتنێک لە کاتی دووگیانی پێویستی بە پشکنینە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێک لەو کێشانەی ڕووبەڕووی خانمانی دووگیان دەبێتەوە بریتییە لە کەوتن یان خلیسکان یاخود کەوتنەخوارەوە لە پلیکانە، وە زۆرێکیان تووشی دوودڵی دەبن لەوەی ئایا پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەن یان نا؟
بەگشتی دەتوانین بڵێن هەموو حاڵەتێکی لەم جۆرە باشترە لەلایەن پزیشکەوە ببینرێت بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لە تەندرووستی کۆرپەکە و دایکەکە، بەتایبەت ئەگەر کەوتنەکە لە سێیەکی دووەم یان سێیەمی دووگیانی بێت (واتە لە چوار مانگییەوە تا کۆتایی) ، چونکە لەم کاتانەدا مەترسی جیابوونەوەی وێڵاش لە منداڵدان زۆرە کە ئەمەش پێویستی بە فریاکەوتنی خێرا هەیە.
=KTML_Bold=وە ئەگەر هەستت بەم نیشانانە کرد بەزوویی سەردانی پزیشک بکە:=KTML_End=
- ئەگەر ژانت بۆ درووست بوو.
- ئەگەر خوێنت بینی.
-ئازاری سک.
-ئەگەر جوڵەی کۆرپەکەت کەمی کرد. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 94 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!