ئاو لۆ تارەتێ نەبوو، ئاغاژن لۆ خۆشوشتنێ دەویست
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئاو لۆ تارەتێ نەبوو، ئاغاژن لۆ خۆشوشتنێ دەویست)، تارەت: لە تەهارەی عەربییەوە هاتووە، خۆ پاککردنەوە و خۆ شووشتن، بەڵام لێرەدا مەبەست لە تارەت خۆ خاوێنکردنەوەی دوای چوونە سەر پێشاو و سەرئاوە، خۆشووشتنیش پاککردنەوەی هەموو جەستەی مرۆڤە، هەندێک کەس شتی زۆر داوا دەکەن و ئاگایان لە نەبوونی نییە بۆیە وتراوە: ئاو لۆ تارەتێ نەبوو، ئاغاژن لۆ خۆشوشتنێ دەویست.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 37 keer bekeken