منداری چرمن، جاشکی توکن، گۆلکی هورگن
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (منداری چرمن، جاشکی توکن، گۆلکی هورگن)، بۆ پەسەندی و چاوەڕێکردنی دواڕۆژی باش بۆ سێ جۆر بێچووی مرۆڤ و کەر و مانگا، (منداڵ و جاشکۆڵە و گۆلک) لە چوارچێوەی ئەزموونداری خۆیان لە کوردەواری دەشتی هەولێرێ وتویانە: منداری چرمن، جاشکی توکن، گۆلکی هورگن.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 39 keer bekeken