بازاڕی #هەولێر# لە کۆندا
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
لە سەردەمی مەدا بازاڕی هەولێر وەکی ئێستا نەبوو، ئەو شتانەی لەو زەمانەدا ڕەواجی هەبوو، ئێستا ئینقڕازیان کردیە، یان با برێین گۆڕانەکی زۆریان بەسەردا هاتییە. لۆ ئەوەی جیلی ئەوڕۆ بزانن لە سارانی پەنجا و شێست و حەفتاکان چ و چ هەبوون حەزمکرد هەندەکیان لۆ بگێڕمەوە.
با لە ڕادیۆوە دەست پێبکەم کە تاکە وەسیلەیەک بوو لۆ زانینی ئەخباری عالەم و گێگرتن لە گۆرانییەکانی ئەو سەردەمە هەر لە #کاوێس ئاغا# و #سێوە# و #تاهیر تۆفیق# و #عەلی مەردان# و #ڕەسوڵ گەردی# ەوە، هەتا #فوئاد ئەحمەد# و #شەماڵ سائیب# و عەبدوڵڵا دڵسۆز و جەمال جەلال و #محەمەد ئەحمەد ئەربیلی# و ئەکرم کوپرلو و عەبدولواحید کورەچی.
لە ماراندا ڕادیۆی سەرمێز هەبوو کە زۆربەی ماران نەیانبوو بەس ئەوانەی ئیقتداریان هەبوو، ئەوجا ئەو ڕادیۆیانە شاشەیەکیان هەبوو دەیان ڕەقەم و ناوی شارەکانى دونیاى لەسەر نووسرابوو، پەنجەرەیەکی گچکەشی لە زاویەکی شاشەکەیدا هەبوو دوو خەتی پانی کەسک ئیشارەتی قوەتی پەخشەکەی پیشان دەدای، هەر کاتەکی ئەو دوو خەتە زۆر لەیەک نێزیک ببانە مەعنای وایە پەخشەکە زۆر بەقوەتە، چەندی دووریش بوونایە مەعنای گێت لە هیچ شتەکی نابی غەیری هانی هانی حکوومەتى #بەعس#!.
لەو دواییانەشدا ڕادیۆی ترانسستەر پەیابوو کە خەرکی لەگەر خۆیان دەبردە سەیران یان ژنان لە پێش دەرکەی مارەکانیان لەگەر جیرانەکان دادەنیشتن و بەدەو گولەبەرۆژەوە گێیان لێدەگرت. دوای ئەویش ڕادیۆی گچکەتر هاتن بەقەدەر پاکەتەکی جغارەی بوو گەنجەکان لە گیرفانیان هەردەگرت. مارکەی ڕادیۆکانیش (زەنت، ڕیس، سیرا، فلیپس، پای، میندو، تلیفۆنکن، مولارد، گرۆندیگ، بلیپۆینت) بوون.
لەو زەمانەدا سەعاتی دەستی شتەکی زۆر موهیم بوو، هەرچەندە لای کورد عادەتەن زەمەن شتەکی زۆر موهیم نییە، بەرانەکینی هەر لۆ دیکۆرات خەرکی سەعاتی هەردەگرت، مارکەکانی ئەو وەختیش زۆری سەعاتی (سوور) بوو کە زۆر هەرزان بوو بە 3 دیناری بوو، ئەوجا مارکەی (ڕۆڵیکس، کۆڤادا، لونجین، ئۆمیگا، ڕویال، کوبلر، موریال) لە هەمووشیان گرانتر سەعاتی (ڕادۆ) بوو کە بەس شەخسیاتە مووهیمەکان دەیانکڕی. لە مارانیش سەعاتی سندوق هەبوو هەندەکیان بەدیواری هەردەواسران، هەندەکیش بەپێیەوە دادەنران ئەوجا چرکەچرکی شەوان دەگەیشتە ئەو سەری کۆرانێ خەومانی لێ حەرام دەکرد!. بەو ئاخیرەش سەعاتی (کاسیۆ)ی حاسیبە هاتە مەیدان.
جیهازی تەلەفۆنیش زۆر کەم لە ماران هەبوو، بیدایەتی تەلەفۆنە ڕەق و تەقە ڕەشەکان بوو کە هەرت دەگرت یەکسەر مەئمووری بەدالە دەهاتە سەر خەت و ئەوجا داوای ڕەقەمەکت دەکرد، لە سارانی حەفتایەکانیش تەلەفۆنی ئەلیکترۆنی هاتە گۆڕێ کە خۆت ڕەقەمەکەت دەسووراند بەبێ بەدالە قسەت دەکرد.
لە بازاڕدا معاملە بە وەزنە کۆنەکان دەکرا، مەسەلەن کێشەکان بە کیلۆ نەبوو، زۆربەیان بە (حۆقە) بوو کە دەیکردە دوو کیلۆ و نیوی ئێستا، بەتمانیش هەبوو، کەلەبیرم نەمایە کێشی چەند بوو. لۆ مەوزوعی پارەش هەتا سارانی حەفتاکانیش خەرکی معامەلەی بە چار عانە و هەشت عانە و ڕوپیە دەکرد.
لە چایخانەکان مەشروباتی غازیش زۆر نەوعی هەبوو لەوانە بێجگە لە بیبسی و کۆکاکۆلا، سیفۆن و سینالکۆی پێنج ڕەنگ، کراش و مشنی زەرد و پرتەقاری، فانتا و کەنەدادرای، میراندا و سێڤن ئاپ.
سەیارەکانی ئەو زەمانەشمان بریتی بوون لە (فۆرد، شۆفرلیت، دۆج، جى ئیم سی، کاردینیا، بلایموت، موریس، فۆکسواگنی قالۆچە، مۆسکۆفیج، سکۆدا، مارسدیس، فۆلگای ڕۆسی، کادیلاک، بنتلی) لە سارانی حەفتاشەوە سەیارەی دی هاتن وەکی (ڕینۆ، بیجۆی فەرەنسی، لادای ڕووسی، فیاتی ئیتاڵی، نەسرى میسرى، مستەربوشی، کرۆنا، کراونی یابانی وهتد..)
لە زەمانی مەدا قەساب گۆشتی لەسەر سەبەتە بەناو شاردا دەگێڕا، دۆڵدرمە لەسەر عارەبانە، پاقڵاوەش لەسەر سینی، فەرقی ئەو زەمان لەگەر ئێستادا ئەوەیە خەرکی لۆ نانخواردن دەچوونە مەتعەمەکان و لۆ چاخواردنەوەش دەهاتنە چایخانە، ئێستا لەفەی گەس لەسەر عارەبانە دەفرۆشرێ لە تەنیشتییەوە چایخانەیەکی سەفەری قیت ڕاوەستایە، لە مابەینی هەردووکیانیش تەکسییەک بێ ئیش ڕاوەستایە کە ساحێبەکەی مۆزەفەکی قیت و قۆزی یەک لە وەزارەتەکانە و چاوەڕێی (البیان ڕقم واحد) دەکا لە#وەزارەتی دارایی# لۆ وەرگرتنی ڕوبعە مەعاشۆکەی. [1]
باقی وەلسەلام...
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=