شێخ بزێنی بۆ نان، شوان بۆ گان
شێخ بزێنی ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانە لەبەری لای چەپی #زێی بچووک#ە، لە شاری #کەرکووک#، لە ڕۆژهەڵاتەوە سنووری دەگاتە چیای #خاڵخاڵان# و قەڵاسێوکە و لە ڕۆژاواوە دەگاتە ناوچەی ساڵەیی و لە باشوورییەوە ناوچەی #شوان# و لە باکووریشی #کۆیە# و #قوشتەپە#ی پارێزگای #هەولێر#، ئەم ناوچە کوردستانییە پڕ بەرەکەتە و کەوتووەتە کەناری زێی بچووک-گچکە، دەشتە زێکردەکانی سەرچاوەی داهات و بژێوی دانیشتووانەکەیەتی و ئەو بەرهەم زۆرییە وایکردووە خەڵکەکەی کاسب و ڕەنجبەر و دڵاوا و سەخی و خاوەن قۆناغ و نانبدەر بن، هەرچی ناوچەی شوانە زۆربەی زەوی و زارەکانیان پشتاوە و دێمەکارە و کاری شوانکارە و دانەوێڵە چاندنیان کردووە، ساڵێک هات بووە و ساڵێک نەهات بووە، خەڵکەکە هەموو کاتێک کاروبار و ئیشی نییە بەتایبەت زستانان بێکارتر دەبن و خەڵکی دەستبەتاڵیش زۆرتر لەخۆی دەخەفتێت و بەخۆیدا دێتەوە و دڵتەڕتر دەبێت، بۆیە وتراوە: شێخ بزێنی بۆ نان، شوان بۆ گان.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 98 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!