شەرعەن دروستە ئەی ڕووناکی چاو
مەسحی خوف لەجێی پێ شۆرین بە ئاو
خوفێ داپۆشێ هەردوو قاپ و پێ
بۆ وردە ڕۆین قابیل بێ لە ڕێ
پاک بێ و مانیع بێ بۆ دادانی ئاو
مەر لە جێی تەقەڵ، یا قۆپچەی بەسراو
بیانکەیتە پێ لە پاش تەهارەت
لە بێدەسنوێژی لەگەڵ جەنابەت
تا شەو و ڕۆژێ بۆ ئەهلی «حَضَر»
سێ شەو و سێ ڕۆژ بۆ ئەهلی سەفەر
لەو حەدەسەوە کە بە سەرتا بێ
پاش ئەوە کە تۆ خوف ئەکەیتە پێ
حوکمی لەش پیسی کاتێ هاتە ڕێت
یا خوفت دڕا یا داتکەند لە پێت
موددە تێکئەچێ و ئەبێ سەرلەنوێ
لە پاش تەهارەت بیکەیتەوە پێ. [1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#