جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوا لە وەزارەتەکان کرا لەمەودوا زووتر لیستی مووچە ئامادە بکەن و بەبۆچوونی من لە مانگەکانی داهاتوودا کێشەی مووچە لە هەرێم نامێنێت.
#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە ئەوەی ڕاگەیاند: چاوەڕوانی ئەنجامی وردبینی لیژنەی چاودێریی دارایی ئێراقین و هەر کات وردبینییەکە تەواوکرا مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی وتی لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو کێشەیە نامێنێت و لە کاتی خۆیدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە خەرج دەکرێت.
جێگری سەرۆکوەزیران ڕاشیگەیاند: لەدوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوا لە وەزیرەکان کرا کە زووتر لیستی مووچەی وەزارەتەکانیان ئامادە بکەن، تا لە ڕێی #وەزارەتی دارایی و ئابووری#یەوە ئاڕاستەی دارایی ئێراق بکرێت و بەرەو کۆتایی کێشەی مووچە دەڕۆین.
ئەوەش دەڵێت: هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کە دواکەوتنی مووچە لە هەرێم نەمێنێت و هەموو ئەو داوایانەی #بەغدا#ش کردویەتی جێبەجێکراون و هەوڵدەدەین هیچ بۆشاییەک بۆ نەناردنی مووچە لە بەغداوە نەهێڵین. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 53 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!