قسەی بێ دەرپێیە
وتراویشە: قسەی قۆڕە، دەرپێ: جلوبەرگی ژنان و پیاوانە، بۆ ژنان پێی دەوترا: دەلینگ و بۆ پیاوانیش: شەڕواڵ، قوماشێک بە پێوانی پانی کەفەل و پشتێن و درێژی هەردوو لینگ دەبڕدرا و دەدووردرا بۆ داپۆشینی گەڵوگون و قوون و دامێن لە بەشی سەر ناووک یان خوارتر بە پزوویەک کە بەنەخوێن و دۆخینێکی تێ دەکرا تووند دەبەسترایەوە، هەموو ئەمانە بۆ شاردنەوەی ئەندامی زاوزێ و پاشەڕۆ و دەرچەی مرۆڤ بەکار دەهات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەی ناو خەڵکییدا هەموو قسەیەک و وشەیەکی شەرم مەندەی وەکوو قوز و قوون و گان و کێر و...تاد بەکاربهێنێت بێ ڕتووشکاری پێی دەوترێت: قسەی بێ دەرپێیە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8 keer bekeken