سەری دوو پەلکە بووه
هەر تۆوەک بخرێتە ژێر خاکەوە و ئاو بدرێت ئیتر وردەوردە کاتی چەکەرە کردنی دەستپێدەکات، تۆوەکانی دانەوێڵە و کودی و شفتی و گندۆرە و ترۆزی و تەماتە و توور و سڵق و...تاد، هەیانە بۆ ماوەیەکی کەم یەک دوو ڕۆژێک دەخایەنێت و شین دەبێت هەشیانە هەفتەیەک و زیاتر ئینجا لەخاکی چێنراودا سەر دەردێنێت، کە قرچغەی دا توێکڵ و قەپێڵکی تۆوە چێنراوەکە لە سەردەمی دوو پەلکی تازەدا دێتە سەرەوە و پاشماوەیەک دەوەرێت و دوو پەلکی تۆوە چێنراوەکە بەتەواوەتی دەردەکەوێت و دەوترێت: ڕووەکەکە دوو پەلکە بووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و کراوە بە بنەمای مێژوویی بۆ کارێک وەکوو ئەوەی دەوترێت: لەوەتەی سەرم دوو پەلکە بووە ئەو ئازارەی دەچێژم یان سەرم دوو پەلکە بووە لەناو ئەو شەڕوشۆڕەیدا دەژیم.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 76 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!