مزگەوت لۆ دینێ، دیوەخان لۆ دونیایێ
مزگەوت: شوێنی پەرستن و پەرستش و پەرستگای پەیڕەوانی ئایینی ئیسلامە، لە گوند و لادێکانی کوردستاندا ئەو کەسەی هاتوچۆی مزگەوتی نەکردبووایە بە کەسێکی بێ دین و بۆ خوا نە سوڵحاو دادەنرا و پێی دەوترا ڕوو لە ماڵی خودا ناکات، بەهەمان شێوەش دیوەخانی کێخوا و بەگ و ئاغا و خانەدان و براگەورەی ئاوایی جمەی دەهات لە پیاوانی گوند و هەموو پیاوێک سەری لە دیوەخان دەدا بۆ باس و خواس و بەزم و ڕەزم و بەستە و حەیران و گۆرانی و کاروباری دونیا، ئەگەر پیاوێک نەچووبووایە دیوەخان پێی دەوترا پیاوی ناو پیاوان نییە و نایەتە ناو پیاوان، بۆیە بۆ هەردوو حاڵەتی هاتوچۆی مزگەوت و دیوەخان کوردەواری لە سنووری #هەولێر#ێ وتویەتی: مزگەوت لۆ دینێ، دیوەخان لۆ دونیایێ. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 0 keer bekeken