پیاوی باغەر گەرم زەینی ڕۆنە
پێچەوانەی ئەمە وتراوە: #ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت# یان ئەسپێ لە گیرفانم فەتەڕۆ دەکات، ئەوە بۆ خەڵکێک کە هەژار و نەبووبن بەکاردەهێنرێت، خەڵکی دەستکورت ئەگەر قسەکانی وەکوو شەکر بن و فەرموودەی پێغەمبەران بگێڕێتەوە کەس گوێ لە قسەی ناگرێت و بەهەندی وەرناگرن، بەڵام خەڵکی هەبوون و زەنگین و گیرفان پڕ کە بەهۆی پڕی باغەڵییەوە ڕێزی لێ دەگیرێت و ئاسوودە و بێخەم دەبێت، لە کۆڕ و کۆبووەنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا قسەی زیاتری بۆ دێت و حسابیش بۆ گوفتارەکانی دەکرێت، هەر بۆیە لە #هەولێر#ێ دەوترێت: پیاوی باغەر گەرم زەینی ڕۆنە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 13 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!