برسی ئیمانی نییە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە هەیە و وتراوە: برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە یان سکی برسی لە هیچ ناپرسی و #پێ خواسی خوانەناس#، ئەگەر کەسێک برسی بێت هیچ جۆرە ڕێنمایی و ئامۆژگارییەک وەرناگرێت، چ جای ئەوەی باوەڕت پێ بهێنێت و باوەڕدار بێت، کاتێک تووشی نان و خواردن بێت زۆر بەپەڕۆشەوە بۆ نانەکە دەچێت و هیچ لێکدانەوەیەکی تری نییە ئایا حەڵاڵە یان حەرامە، بۆیە لە کوردەوارییدا وتراوە: برسی ئیمانی نییە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 31 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!