دوایی ئەوەی لە جەولەی 20ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان چاوەڕوان بوو توانی بە ئەنجامەکانی ڕابردووی لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکان بە 34 خاڵ بمێنێتەوە.
لەو کۆمەڵەیەدا، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە یەکەم و یانەی (الکرمە)ش بەهەمان ژمارەی خاڵەکانی پێشمەرگە و بەڵام بەهۆی هەژمارکردنی یاری نێوان هەردوو یانە لە دوو قۆناغی یارییەکانیاندا دووەمە.
لە یارییەکانی دا یانەی پێشمەرگە بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ و لە یاریگەی خۆی لە بەرانبەر یانەی (الکرمە) یەکسان بوو هەروەک لە یاری چوونی توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەسەر تۆمار بکات و بەو ئەنجامانەش پێشمەرگەکان لوتکەی ڕیزبەندییان بەرنەدا.
ئەمە و یانەی ناسریە 30 خاڵی هەیە و سێیەمە و پلەی چوارەمیش بۆ مەسافی جنوبە بە 29 خاڵ. [1]
=KTML_Bold=بۆ تەواوی ڕیزبەندی یانەکان بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=:
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 0 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!