ناو: ڕەزاق
ناوی باوک: عەلی ڕەزا عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ڕۆژی شەهیدبوون (بێسەروشوێن بوون): #16-05-1988#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ئاشۆکان#ی سەربە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای #هەولێر#
$ژیاننامە$
ڕەزاق عەلی ڕەزا عومەر لە ساڵی 1966 لە گوندی ئاشۆکانی سەربە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە و تا ساڵی 1991 دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە و لە شاری #نەغەدە# نیشتەجێ کراون، شەهید ڕەزاق عەلی خاوەنی پێنج برای شەهیدە بەناوەکانی شەهید #ئەکرەم عەلی ڕەزا# لە ساڵی 1974، شەهید #ئەسکەندەر عەلی ڕەزا# لە ساڵی 1983، شەهید #فەرهاد عەلی ڕەزا# لە ساڵی 1983، شەهید #تەڵعەت عەلی ڕەزا# لە ساڵی 1988، شەهید #فەتاح عەلی ڕەزا# لە ساڵی 1988، ڕەزاق عەلی ڕەزا خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سامیە نادر بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بەناوی ڕزگار ڕەزاق.
$خەباتنامە$
شەهید ڕەزاق عەلی لە ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا شەهید فەرهاد عەلی برای فەرماندەی مەفرەزەکە بووە.
لە ڕێکەوتی 16-05-1988 شەهید ڕەزاق عەلی و شەش هاوسەنگەری بەناوەکانی شەهید فەتاح عەلی ڕەزا، شەهید تەڵعەت عەلی ڕەزا، شەهید #محەمەد ڕەن#، شەهید خەلیل دەچنە سەر ڕێگەی کاروانێکی سەربازی ڕژێمی #بەعس# کە بۆ ئەنفالکردنی چەند گوندێک ڕوویان لەو دەڤەرە کردووە، دوا بە دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی بەعس و ڕێگری لێیان، لە ئەنجامدا هەر حەوت پێشمەرگەکە بێسەروشوێن بوونە و هیچ سۆراغێکیان نییە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!