$باکووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتایە سەر شارەوانییەکانی #هەدەپە# لە شارەکانی ئیدر، سێرت و خانا هەولێلی سەر بە سێرت و داگیریان کردن. پۆلیس گەمارۆی بینای شارەوانییەکانیان داوە و هاوسەرۆکانی ئەو شارەوانییانە لەسەر کارەکانیان دەرکران و دەستگیر کران، لە شوێنی ئەوان خۆسەپێنەر دانران.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382132/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=داگیرکەری تورک چوار هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی لەسەر کارەکانیان دورخستەوە و دەستگیری کردن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=داگیرکەری تورک چوار هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی لەسەر کارەکانیان دورخستەوە و دەستگیری کردن=KTML_ImageCaption_End=
- پۆلیس و جەندرمە و سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەندی قەلقەلیی #وان# و ناوچەکانی دەورووبەری لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 43 کەسیان دەستگیرکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بورهان ئاتماجا هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکەیە و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کوردیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پەروەردەی #کرماشان# بڕیاری دەرکرد کە خوێندکاران سەربەستن لەوەی کە دەوام بکەن یان نەکەن، بەڵام مامۆستایان دەبێت دەوام بکەن. ئەم بڕیارە لە سبەینێوە دەستپێدەکات.[2]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ملەی تەتەی هەورامان تەقەیان لە #کۆڵبەر#ان کردوە و لە ئاکامدا دو کۆڵبەر بە سەختی برینداربون.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەباس سدیقی خەڵکی گوندی شێلم جاڕان سەر بە ناوچەی لاجانی #پیرانشار#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەیی یاسایی بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد عەدنان و ئەحمەد عەباس کە کاسبکاران و کوردن، لە گوندی یوسف بەگی سەر بە خانەقین ڕفێندراون و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای 20 دەفتەر دۆلار لە کەسوکارەکەی دەکرێت.[7]
- ڕێکخراوی #داعش# بەرپرسیارێتی خۆی لە سووتاندنی گەنمی جووتیارانی سنووری خانەقین ڕاگەیاند و چەند وێنەیەکیان لە پێگە تایبەتەکانی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە، لە دیمەنەکانیاندا ساتی ئاگرخستنەوە لە گەنمی جووتیاران لەلایەن چەکدارەکانییەوە نیشان دەدات.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #وەزارەتی ئەوقاف# بڕیاریدا کە ئەمڕۆ بۆ نوێژی هەینی دەرگای مزگەوتەکانی باشووری کوردستان بکاتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382132/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەکەم نوێژی هەینی دوای کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەکەم نوێژی هەینی دوای کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو گروپێک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی موبارەک لە شارۆچکەی #خانەقین#-ی سەر بە پارێزگای دیالە و کەسێکیان بەسەختیی بریندار کرد، دواتر لەکاتی گواستنەوەی لە نەخۆشخانەی خانەقینەوە بۆ #سلێمانی#، لەڕێگا گیانی لەدەستدا. هەر لەکاتی هێرشەکەدا ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خەڵکی گوندەکە و چەکدارەکان هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا گوندنشینێکی دیکە بریندار بووە. بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی گوندی موبارەک، هێزێکی سەر بە لیوای 23ی #حەشدی شەعبی# بەرەو گوندەکە بەڕێکەوتن، بەڵام لەڕێگادا بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.[3]
- لە گووندی زەنقەڕی کاکەیی لەسنووری داقووق 200 دۆنم دەغڵوودانی جووتیارێکی کورد سووتێنرا.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- حەفارەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ لێلیکانی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تەقێنرایەوە و بەو هۆیەوە حەفارەکە بە تەواوەتی تێکشکێنرا و شۆفێرەکەی و سەربازێکی پاسەوانی حەفارەکەش کوژران.[6]
- محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەگەر مەترسی #کۆرۆنا# بەرزببێتەوه و ژمارەی حاڵەتەکان چەندهێندە بێتەوە، بێگومان هەمو ئه و ڕێکارانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر، دەیانگرینەبەر وەکوداخستنی دەوام بەشێوەیەکی یەکجاری و داخستنی بازاڕ. دەشڵێت: بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێک نییە بۆ دوبارە سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتۆچۆ.[5]
- پرۆژەی #باخچەی ئاژەڵان# لە شاری #هەولێر# کرایەوە و بەڕێوەبەری هونەری باخچەکە ڕایگەیاند، کردنەوەی باخچەکە سەرەتاییەو بۆ ڕۆژانی جەژن، بەشێوەیەکی ڕەسمی، بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.[5] (بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە ڕێگەی دوو فڕۆکەوە 139 هاونیشتمانی لە سوێد و 84ی دیکە لە ئیماراتەوە کە بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەوروپا و ئیمارات گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیوەڕۆی ئەمڕۆ زەوی کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی فەیسەلیە و ڕیحانیەی تل تەمری سووتاند.[6]
- چالاکڤانانی شارۆچکەی شەڕا لە #عەفرین# ڕایانگەیاند، چەکدارە هاوردەکراوەکان، چەندینجار هەوڵیانداوە گۆڕستانی قەرەجەرنەی شارۆچکەکە بکەنە شوێنی مانەوەی ئاژەڵەکانیان. لەکاتێکدا گۆڕستانەکە لەلایەن خەڵکی عەفرین پیرۆزییەکی تایبەتی هەیە و وەک سیمبووڵی ئایینی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و بایەخی پێدەدەن.[4]
- لیرەی سووری بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش بووەتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا. ئێستا یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 1700 لیرەی سووری مامەڵەی پێوەدەکرێت و، بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سووری دوو هێندە بووەتەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا 48 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش هەزار و 902 کەس.[3]
- بەرپرسانی تورک ڕایانگەیاند، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا لەماوەی 24 کاتژمێردا 48 کەس گیانیان لەدەستدا. بەو پێیەش لە تورکیا 4 هەزار و 55 کەس گیانیان لەدەستداوە و 164 هەزار و 457 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، 50 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون.[7]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp