- ساڵی 1953 لە ناوچەی قۆڕەتوو لە سنووری #خانەقین# لەدایکبووە.
-سەڵاح کوێخا ساڵی 1976 بووەبە ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و یەکێتی و ساڵی 1982 بووە بە پێشمەرگە و لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا، دوو جار بەسەختی بریندار بووە و کەمئەندامی سەنگەر بوو، دوای ڕاپەڕینیش لە کاروباری حزبی و حکومیدا ڕۆڵی کاریگەریی هەبووە.
- لەژیانی پێشمەرگایەتی و ڕێکخستندا چەند بەرپرسیارییەتێکی وەرگرتووە. سەڵاح کوێخا لە ساڵی 2011 ەوە و بۆ ماوەی 9 ساڵ و حەوت مانگ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو، لە 01-09-2020 لە ڕێوڕەسمێکدا خانەنشین کرا.
ڕێکەوتی 14-09-2020، سەڵاح کوێخا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ڕۆژی دواتر بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی #سلێمانی# کرا و دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 29-09-2020، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی #گەرمیان# و پێشمەرگەی دێرینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
تەرمی پێشمەرگە سەڵاح کوێخا لە نەخۆشخانەی شۆڕش-ەوە بەرەو گەرمیان بەڕێکرا و بڕیارە لە گۆڕستانی بەرلوت لە #کەلار# بە خاک سپێردرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,079 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !