محەمەد حسێن سەیفی قازی ناسراو بەحەمەحسێن خان ساڵی 1911 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووه.
میرزا حسێن سەیف و لقوزات، باوکی حەمەحسێن خان، یەکێک لەپیاوەزانا و ناسراوەکانی کوردستان بووه. لەهۆنراوەو نووسیندا دەستێکی زۆر باڵای هەبووه، هۆنراوەکانی بە کوردی و فارسی لەکاتی خۆیدا دەستاو دەست دەگەڕان و لەناو خەڵکدا زۆر بەنرخ بوون.
حەمەحسێن خان لەژێر دەستی باوکێکی زانا و نیشتمانپەروەردا پێگەیشتبوو. ئامۆزای پێشەوا قازی محەمەد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکرات بوو.
لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، کرا بەشالیاری بەرگری و تا گیران و شەهید بوونی هەر لەسەر ئەم کارەبوو.
حەمەحسێن خان لە دادگادا زۆر پیاوانەلەبیروباوەڕی دیموکراتانەی خۆی، لەکۆماری کوردستان، لەپێشەوای کورد قازی محەمەد بەرگری کرد و شانازی پێدەکرد، کە ئەو لەسەر ئازادی نەتەوەکەی دادگایی دەکرێت.
شەوی 30ی 3ی 1947 پێشەوا قازی محەمەد و سەدری قازی و حەمەحسێن خان لە چوارچرای شاری مەهاباد لەسێدارەدەدرێن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,846 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !