ناوی ئەحمەدی کوڕی وەسمان پاشای گەورەی #جاف#ە و دایکیشی عادیلە خانمی جافە. ساڵی 1896 لە #هەڵەبجە# لەدایکبووە. ئەحمەد موختار بەگ بە لێکدانەوەی ئەبجەدی دەکاتە 1316ی کۆچی کە بریتییە لە مێژووی لەدایکبوونی و بۆیە ئەو ناوە نراوە.
هەرچەندە دەرچووی قوتابخانە و خوێندنگە باڵاکان نەبووە، بەڵام مرۆڤێکی زیرەک و وردبین بووە. بێجگەلەزمانی کوردی، فارسی و تورکی و عەرەبی و کەمێکیش ئینگلیزی زانیوە. تەنانەت بە زمانی فارسی چەند هەوڵێکی هۆنراوەیی هەیە، خۆی و #تایەر بەگ#ی برای بە دوو شاعیری گەورەی کورد دەژمێردرێن. ئەم شاعیرە بەتوانایە لە هەموو بوارەکاندا هۆنراوەی وتووە و هەڵبەستە نیشتمانییەکانی لە ڕیزی پێشەوەی هەڵبەستە نیشتمانییەکانی سەرەتای سەدەی ڕابردوو دادەنرێن. ئەحمەد موختار بەگ لەبەر ئەوەی لە بنەماڵەیەکی دەسەڵاتدار و بەناوبانگی جافە، تێکەڵی ڕامیاری و کاروباری دەوڵەتیش بووە. لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی خۆشەویست و خێرەومەند بووە و ماوەیەک قائیمقامی هەڵەبجە بووە، دواتر لەئەنجوومەنی دامەزراندنی ئێراق و لەئەنجوومەنی نوێنەراندا ئەندام بووە. مانگی شوباتی ساڵی 1935 لەڕووداوێکی دڵتەزێندا تیرۆرکرا و لە گوندی “#عەبابەیلێ#”ی نزیکی هەڵەبجە بە خاک سپێردرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,216,199 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !