ناو: ئەحمەد
نازناو: قازی
ناوی باوک: عەبدولکەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1936
ڕۆژی کۆچی دوایی: #07-06-2015#
$ژیاننامە$
کوڕی خوالێخۆشبوو قازی عەبدولکەریم لە بنەماڵەی قازییەکانم. ساڵی 1936ی زایینی (1315ی هەتاوی) لەدایکبووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لەمەهاباد و تەورێز تەواوکردووە و پاشان لەزانستگای تاران بەشی دەبیری لەڕشتەی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا بەدەرەجەی لیسانس کۆتاییم بەخوێندن هێناوەو بوومەتەمامۆستای زمانی ئینگلیزی لەدەبیرستانەکانی بۆکان و مەهاباد. سەرەتای دەستبەکاربوونم لە کاری دەرسوتنەوەدا دەگەڕێتەوەبۆ ساڵی 1960 (1338) .
ساڵی 1342ی هەتاوی (1964) بەهۆی هەڵسووڕانی سیاسی لەحیزبی دێموکراتی کوردستان دا کەوتمەزیندان و بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لەبەندیخانەدا ڕاگیرکرام. کاری وەرگێڕانی ڕۆمان و بابەتی ترم لە زینداندا دەستپێکرد و یەکەم کارم لەم بەستێنەدا وەرگێڕانی ڕۆمانی Deep is the night (شەو بێ پایانە) بەقەڵەمی جەیمز وێلارد James Welard نووسەری ئەمریکایی، بوو کەزۆر زوو بەیارمەتیی خوالێخۆشبوو محەمەدی قازی لەچاپ دەرچوو.
نێوبراو کاری گەورەی وەرگێڕانی پەرتووکێ بەناوبانگی دانکی شووتە کە زۆر بە شێوەیەکی زانستیانە و لێهاتووییانە کردوویە بە کوردی و ئێستا لە کوردستانی ئازاددا کەوتووەتە بەردەستی خوێنەران.
ڕۆژی 07-06-2015 کۆچی دوایی کرد.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,343 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !