ئەحمەد شەوقی لە شاری قاهیرە لەدایکبووە.
لە تەمەنی چوار ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی سەرکەوتووانە بڕیوە، پاشان ویستوویەتی بچێتە زانکۆ بەشی یاسا، بەڵام لەبەر بچووکی تەمەنی وەرنەگیراوە.
لەبەر زیرەکی و بلیمەتی (تۆفیق پاشا خدێوی) ناردوویەتی بۆ فەرەنسا بۆ خوێندنی یاسا، چەندین پۆستی ئیداری و ڕۆشنبیری وەرگرتووە، کەسایەتییەکی دیارو لێهاتووی بوارەکەی بووە و شیعرەکانی بە زمانی عەرەبی نووسیوە و بە (ئەمیری شاعیران) ناوبانگی دەرکردووە. گرنگترین بەرهەمەکانی بریتین لە:
1- دیوانی (شەوقیات) سێ بەرگ.
2- وڵاتانی عەرەب.
3- دیوانی (مەجنون و لەیلا) .
4- عەلی بەگی گەورە.
5- قەمبیز.
6- مەرگی کلیۆپاترا.
ئەم کەسایەتییە ناودارە لە بەشی یەکەمی دیوانی (شەوقیات) دا ژیاننامەی خۆی دەگێڕێتەوە لەزاری باوکییەوە دەڵێ (ئێمە بەڕەچەڵەک کوردین) .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,851 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !