ئەحمەد محەمەد وەتمان محەمەد، ناسراو بە ئەحمەدی صناعە، ساڵی 1950 لە خێزانێکی کوردپەروەری شارۆچکەی چوارتا لەدایکبووە و هەر لەوێ خراوەتە بەرخوێندن.
دوای تەواوکردنی قۆناغی ناوەندی بۆتە مامۆستای شۆڕش لەناوچەی شارباژێڕ. لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە تێکەڵاوی کاروانی خەبات بووەو ساڵی 1976بۆتە ئەندامێکی چالاکی ئەو ڕێکخراوەو لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بەهاوڕێ (گمۆ) ناسرابوو.
دواتر کراوەتە سەرپەرشتیاری چاپەمەنی و بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی سلێمانی.
رۆژی 12-04-1989 لەلایەن پیاوەکانی ڕژێمی بەعس-ەوە دەستگیردەکرێت و دوای ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر، ڕۆژی 16-10-1990 فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا دراوە.
رۆژی 7/11 ی هەمان ساڵ لەلایەن جەلادەکانی ڕژێمی بەعسەوە فەرمانەکە جێبەجێکراوە و ڕۆژی 18/11، لەگۆڕستانی (کەرخ) لەشاری بەغدا نێژراو دوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، تەرمی پیرۆزی ئەم شەهیدە و چوار هاوڕێی تری هێنرانەوە بۆ خاکی نیشتمانو ڕۆژی 25-05-2003 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گردی سەیوان بەخاک سپێردرانەوە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,526 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !