ساڵی 1991 لە شاری مەخموور لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە مەخموور تەواوکردووە. ئێستا قوتابی پۆلی چوارەمی گشتییە لە دواناوەندی مەخمووری کوڕان، (عیماد) ی بەهرەمەند سەرەڕای بەهرە و زیرەکی خۆی بەشداریی لە دوو خولی فێربوونی مۆسیقا کردووە و لەهەردوو خولەکە بەیەکەم دەرچووە، پاشان توانیویەتی وەک میوزیکژەن بەشداریی چەندین ئاهەنگی منداڵانی بکات، جگە لەمانەش بەناوی چالاکییەکانی مەخموور بەشداریی سەرجەم ڤیستڤاڵی چالاکییەکانی هەرێمی کردووە، هەروەها لە بواری شانۆدا (کاریگەریە دەنگییەکان) ی جێبەجێکردووە، لە بواری ئامادەکردنی مۆسیقاشدا، لەم ماوەیەدا کاری بۆ گۆرانیبێژان (کامل ئیبراهیم) و (ئەحمەد زەمانە) .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,253 gånger