بە عەرەبی: بِينَظِير بُوتُو
بێنەزیر بۆتۆی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری پاکستان کە یەکێک بوو لەرکەبەرە سەرەکییەکانی پەروێز موشەڕەفی سەرۆکی ئەوسای وڵات لەهەڵبژاردنە پەڕڵەمانییەکەی ئەو وڵاتە کەبڕیارە مانگی 1 ی ساڵی 2008 ئەنجامبدرێت، کچی زولفەقار عەلی بۆتۆی سەرۆکی پێشووتری پاکستانەو لە 21-06-1953 دا لە شاری کەراتشی پاکستان لەدایک بووە.
دایکی بێنزیر بۆتۆ بەبنچینە کورد بووە.
بۆتۆ دوای ئەوەی خوێندن لە زانکۆی ئۆکسفۆرد تەواودەکات، ماوەیەکی کەم پێش ئەو کودەتایەی کە لە ساڵی 1986 دا بەسەرۆکایەتی جەنەڕاڵ زیا ئەلحەق لەدژی زولفەقار عەلی بۆتۆی باوکی ئەنجامدرا، گەڕایەوە پاکستان.
ناوبراو لە ساڵی 1986 دا جارێکی دیکە گەڕایەوە وڵاتەکەی و سەرکردایەتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کرد لەدژی حوکمی عورفی لەوڵاتداز
پاش ئەوەی لە 17-08-1988 دا جەنەڕاڵ زیا حەق لەرووداوێکی فڕۆکەدا گیانی لەدەست دا، لە 01-12-1988 دا بۆتۆ بوو بەیەکەم ژن کەلەوڵاتێکی موسڵماندا پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.
بەڵام لە ساڵی 1990 دا بەتۆمەتی گەندەڵی، غولام ئیسحاق خان- ی سەرۆکی ئەو کاتەی وڵات حکومەتەکەی بێنزیز بۆتۆی هەڵوەشاندەوە.
لە ساڵی 1993 دا بۆتۆ جارێکی تر پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بەدەستهێنایەوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 1996 دا ڕابیتەی ئیسلامی سەرکەوتنی بەدەستهێناو پارتەکەی بۆتۆ شکستی هێنا.
دواتر بۆتۆو مێردەکەی ئەسیف عەلی زەداری لەلایەن دادگاوە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلیان درایەپاڵ، هەربۆیە بۆتۆ وڵاتی بەجێهێشت و ڕوویکردە بەڕیتانیاو ئیمارات.
لە ساڵی 2002 دا بڕیارێک دەرچوو کەبەپێی ئەو بڕیارە بۆتۆ بۆی نەبوو بگەڕێتەوە وڵات.
لە ساڵی 2007 دا پەروێز موشەڕەفی سەرۆکی ئێستای وڵات لێبوردنێکی دەرکرد کەبۆتۆیشی گرتەوەو بەپێی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت بۆتۆو موشەڕەف دەسەڵات دابەشبکەن، هەر بۆیە بۆتۆ گەڕایەوە وڵات و بڕیاریدا بەشداری لەهەڵبژاردنە پەڕڵەمانییەکەدا بکات.
بێنزیر بۆتۆ لەمانگی 10/2007 دا گەڕایەوە وڵات و هەر بەگەڕانەوەشی دوو تەقینەوەی تیرۆیستی ناوبراویان کردە ئامانج بەڵام بۆ تۆ لەهەوڵە تیرۆیستییەکان ڕزگاری بوو.
بەڵام تەنیا دوو هەفتە پێش هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوکەی پاکستان ئەمڕۆ 27/12 تەقینەوەیەکی تیرۆریستی خۆکوژی لە شاری ڕواڵبەندی جارێکی تر بۆتۆی کردە ئامانج، بەڵام ئەمجارەیان بۆتۆ لەهێرشە خۆکوژییەکە ڕزگاری نەبوو و جگە لەخۆی چەندین لەلایەنگرانیشی کوژران.
تیرۆرکردنیشی چەندین کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی خێرای لێکەوتەوە کەدیارترینیان داوای ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کەداوا دەکات ئەنجوومەن دانیشتنێکی نائاسایی لەو بارەیەوە ئەنجام بدات.
بێنەزیر بۆتۆ دایکی کوردێکی کرماشانییە.