یەکێکە لەو فڕۆکەوانانەی کە لە ساڵی 1988 #هەڵەبجە#ی بۆمبارانکرد، نێوبراو لەلایەن ئاساییشی #سلێمانی#یەوە گیرا و پاشان بەشێوەیەکی نهێنی ئازادکرا. ئەم تاوانبارە یەکێک بوو لە داواکراوانی دادگای تاوانی باڵا لە بەغدا بۆ کەیسی هەڵەبجە. ئازادکردنی ئەم تاوانبارە مشتومڕێکی زۆری لەناو میدیا کوردی و جیهانییەکاندا لەسەر درووستبوو.[1]
تاریق ڕەمەزان کە فڕۆکەوانی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە بوو لە #03-02-2005# لەلایەن #ئاساییشی سلێمانی#ەوە دەستگیرکرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم مانەوە لە ئاساییشی سلێمانی بە فەرمانی #مام جەلال# سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئازادکرا.
هەرچەندە ئاساییشی سلێمانی ڕایگەیاند کە لەکاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە هەڵهاتووە، بەڵام بە پێی وێنەیەک کە دواتر بڵاو بۆتەوە، تاوانبارەکە پێش ئازاد بوونی لەگەڵ بەرپرسانی ئاساییشی سلێمانی وێنەی یادگاری گرتبوو.[2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 12,122 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !